لە ڕۆژی تێکۆشانی ژناندا زیاتر لە ۱۲ ژنی دەسڕەنگین بەشداری لە پێشانگایەکی دەستڕەنگینیدا دەکەن

لە درێژەی چالاکییەکانی ۸ی ئادار، ڕێکخراوی بەرەو هیواکان بە هەماهەنگی گروپی تاموچێژ، هەستان بە کردنەوەی پێشانگایەکی کاری دەستی ژنان کە زیاتر لە ۱۲ ژنی دەسڕەنگین بەشداری یان کردووە.

سلێمانی

 

 لە قاوەخانەی کولتووری سەرا لەشاری سلێمانی، لە درێژەی کار و چالاکییەکان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوی بەرەو هیواکان  بە هەماهەنگی گروپی تاموچێژ،  پێشانگایەکی کاری دەستی ژنانی کردۆتەوە کە  ماوەی دوو ڕۆژە بە بەشداری کردنی زیاتر لە ۱۲ ژنی دەستڕەنگین بەردەوامە. 


"ژنان بۆ دروستکردنی هەلی کار لە چالاکییەکاندا بەشداری دەکەن"
ژیان محەمەد، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی بەرەو هیواکانی ژنان، وتی: بەبۆنەی ۸ ی ئادارەوە ڕێکخراوی بەرەو هیواکان، بە هاوکاری گروپی دەستڕەنگینی ژنان، ماوەی دوو ڕۆژە چالاکییەکیەکانمان و نمایشکردنی کارەکانمان بەردەوامە، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان هەڵستاین بە ئەنجامدانی چالاکییەک بۆ ژنانی خاوەناری بچووک، تا بتواندرێت هەلیکاریان بۆ دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەم چالاکییە سەرەڕای سەختی بارودۆخی وڵاتەکەمان بەڵام بەشداریمان لەم چالاکیەدا گرنگی خۆی هەبوو.

 

وتیشی: لە ۸ ی ئادارەوە ئەم چالاکیە دەستی پێکردووە، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت،  ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە کارە دەستیەکانیان بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنیان نمایش دەکەن، تا بتوانن بژێوی ژیانیان و هەلی کار بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.

 

" سەرەڕای ئەقڵیەتی پیاوسالاری ئێمە تێکۆشان دەکەین"

سارا سالار، خاوەنکار،ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی تێکۆشانی ژنان لە ڕێگەی کاری دەستییەوە تێکۆشانەکانیان دەخەنەڕوو، وتی: من بە سابوون دروستکردن بەشداریم کردووە، زیتر لە ۳٥ کاری دەستی هەبوو، ژنان ڕۆڵ و توانای خۆیان دەخەنەڕوو، لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە ئەم چالاکیانە ڕێکدەخرێت بۆمان پاشان لەناو خێزانەکاندا پشتیوانیمان لێدەکرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ژنان بە تێکۆشانی خۆیان لە ماڵەکان دێنە دەرەوە تا بتوانێت ژیانێکی ئازادانە دەستەبەر بکات، سەرەڕای ئاستەنگییەکانی کۆمەڵگە و ئەقڵیەتی یاوسالاری ئێمەی ژنان بەردەوام دەبین.