بەرفین ئاتلی: ژنان یاریزانی سەرەکین لە پرۆسەی ئاشتیدا

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی، بەرفین ئاتلی، ئەندامی دەستپێشخەریی "ژن بۆ ئاشتی" ڕەخنەی لە ڕاپۆرتی کۆتایی گرت کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە ئامادەکرابوو، دەڵێت: هیچ پرۆسەیەکی ئاشتی ناتوانێت گشتگیر بێت ئەگەر چاوپۆشی لە ئەزموون و دەنگی ژنان بکات.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبوڵ-دەستپێشخەریی ئاشتی ژنان کە پێشتر لەلایەن لیژنەی پەرلەمانی تورکیاوە گوێی لێ گیرابوو، سەبارەت بە ڕاپۆرتی لیژنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: ئەزموون و داواکارییەکانی ژنان پشتگوێ خراوە و ناڕەزایەتییەکانی خۆی خستە بەردەم بۆچوونی گشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتەکەی بۆ لیژنەکە باسی لە کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ژنان، کۆچی زۆرەملێ، هەژاری، زیادبوونی بارگرانی چاودێریکردن و توندوتیژی سێکسی کردووە، بەڵام ئەم هۆشدارییانە لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا پشتگوێ خران، هەر پرۆسەیەک کە لەسەر وەدەرنانی ئەزموون و کار و یادەوەری و دەنگی ژنان بونیاد نراوە ناتوانێت ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بەدەستبهێنێت و جەختی لەسەر پێویستی نوێنەرایەتی یەکسان بۆ ژنان لە پرۆسەی ئاشتیدا کردەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، وشەی "ژن" بە تەواوی نەماوە و هەروەها ڕەخنەی لە پێکهاتەی لیژنەکە و میتۆدۆلۆژیای ڕاپۆرتەکە گرتووە، کە تەنها ١٠ ژن لە نێو ئەو ٥١ ئەندامی لیژنەدا بوون، ڕێکخراوەکانی ژنان زۆر خراپ نوێنەرایەتیان هەبووە لەنێو ئەو دامەزراوانەی کە بیستراون.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕاپۆرتەکە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦ پەسەند کراوە، بە تەواوی وشەی "ژن"ی لابردووە، کە لە چوارچێوەیەکی تەسکی ئەمنی و "تیرۆر"دا باس لەو پرسە دەکات و دیدگاکانی یەکسانی ڕەگەزی و دیموکراتی پشتگوێ خستووە، جەختی لەسەر پێویستی گوێگرتن لە ژنان و تەنانەت پێدانی ڕۆڵێکی چالاکیان لە بڕیاردان لە چوارچێوەی پرۆسەکانی ئاشتیدا کردەوە.

 

"ئێمە ئەکتەری دامەزرێنەرانی ئاشتیین"

بەرفین ئاتلی، لە دەستپێشخەری ژنان بۆ ئاشتی، لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم بابەتە، جەختی لەسەر پێویستی بەشداری ژنان وەک ئەکتەرە دامەزرێنەرەکان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا کردەوە، چاوەڕوانی سەرەتایی ژنان ئەوەیە کە پرۆسەی ئاشتی پەرە بسێنێت بۆ گۆڕانکارییەکی هەمەلایەنەی کۆمەڵایەتی و دیموکراتی، هەروەها ئەزموون و دەنگی ژنان دەبێت لەم پرۆسەیەدا یەکلاکەرەوە بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین چاوەڕوانی ژنان ئەوەیە، ئەم پرۆسەیە کە زیاتر لە ساڵێکە باسی دەکەین و بەشداریمان لە خەباتەکەماندا کردووە، دەگۆڕێت بۆ پرۆسەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە، ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی و دیموکراتی گشتگیر کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆبگرێت، ئەزموونەکانمان لە تورکیا یەک شتیان زۆر بە ڕوونی نیشانداوە، ئەویش ئەوەیە کە هیچ پرۆسەیەک ناتوانێت ببێتە شتێکی بەردەوام لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر دەنگمان نەبیسترێت و ئەزموونەکانمان لەبەرچاو نەگیرێت.

 

هۆشداریدا لە پەراوێزخستنی ژنان لە پرۆسەی ئاشتیدا و وتی، وەک ژن، ئێمە تەنها بینەری پرۆسەکە نین، بەڵکو ئێمە ئەکتەری دامەزرێنەری پرۆسەکەشین؛ ئێمەین کە تارەکانی دەبۆنینەوە و شەڕی بۆ دەکەین.

 

"بارگرانی شەڕ دەکەوێتە سەر ژنان"

بەرفین ئاتلی ئاماژەی بە کاریگەریی ڕاستەوخۆی شەڕ و ململانێکان لە سەر ژنان و کاریگەرییەکانی میلیتاریزم لەسەر ژیانی ڕۆژانە کرد و وتی: ژینگەی ململانێ دەبێتە هۆی هەژاری و کۆچکردنی زۆرەملێ و توندوتیژیی جۆرەها دژ بە ژنان، هەروەها بارگرانی شەڕ و ململانێ دەکەوێتە سەر ژنان، ئێمەش چەندین لێکۆڵینەوەمان لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامداوە، لە ژینگەی شەڕدا ئاوارەبوون، هەژاری، زیادبوونی بارگرانی چاودێریکردن، توندوتیژیی پیاوان، توندوتیژی سێکسی و جۆرەکانی تری توندوتیژی زۆرجار گەورەتر دەبن، سەرەڕای هەموو ئەمانە، هێشتا دەبینین کە نوێنەرایەتی ژنان لە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیدا لەڕادەبەدەر سنووردارە، ئێمە لە ڕاپۆرتەکاندا، لە لیژنەکانی پێکهێنراو یان لەسەر مێزی دانوستانەکاندا نوێنەرایەتییەکی گونجاومان نییە.

 

ئاماژەی بەو ڕاپۆرتە کرد، کە بۆ پەرلەمان ئامادە کراوە، وتی: ئەزموونی ژنان و پرسی دیموکراتی بە شێوەیەکی گونجاو باس نەکراوە، ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن "پێویستم بە دەستپێشخەریی ژنانی ئاشتییە" ئامادەکرابوو، پێشکەشی پەرلەمان کرا، بەڵام ئەو دیدگایانە وەک پێویست گرنگی پێنەدرا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕاپۆرتەی بۆ پەرلەمان ئامادەکرابوو تا ڕادەیەکی زۆر سنووردار باسی لە بابەتگەلێکی گرنگ کرد، لەنێو ئەو بابەتانەی کە بەشێوەیەکی گونجاو باسیان لێ نەکرا دیموکراتی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەزموون و داواکاری ناوازەی ژنانیش دەبینین، لەڕاستیدا پێش ئەوەی ڕاپۆرتەکە دەربچێت، ئێمە وەک دەستپێشخەرییەکی ژنان، چووینە پەرلەمان و وتار، ڕاپۆرتەکەمان پێشکەشکرد، پێمان وایە ئەم بابەتانە بە شێوەیەکی گونجاو لە ڕاپۆرتەکەدا ڕەنگی نەدراونەتەوە.

 

"ئەزموونی ژنان و دیدگای دیموکراتی لە ڕاپۆرتەکەدا ئامادە نییە"

بەرفین ئاتلی هۆشداریدا لەوەی ئەزموونەکانی ژنان و کاریگەرییەکانی میلیتاریزم لەسەر ژیانی ڕۆژانە و بابەتەکانی وەک هەژاری، کۆچی زۆرەملێ، کاری چاودێری و توندوتیژی سێکسی کە لە ئەنجامی شەڕەوە دێتە ئاراوە، هەموویان لە ڕاپۆرتەکەدا ئامادە نین، ۆیە پێمان خۆش بوو ئەم ڕاپۆرتە توندوتیژی نایەکسانی و نادادپەروەری لە ڕوانگەی ژنێکەوەش لەخۆ بگرێت.

 

هەروەها جەختی لە بەهێزکردنی پرۆسەی دیموکراتی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پرسەکانی وەک مافی زمانی دایکی، ئازادی ڕادەربڕین و سیاسەتی سەرپەرشتیکردن دەبێت بەشێک بن لە گفتوگۆکانی ئاشتی، هەروەها بەرچاوترین کەموکوڕی، بێ گومان، نەبوونی ڕوانگەیەکی دیموکراتی و شکستهێنانە بە شێوەیەکی گونجاو بە ئەم پرسە، پرسەکانی وەک مافی بەکارهێنانی زمانی دایکی، وێناکردنی سیاسەت وەک تاوان، بەردەوامبوونی قسەی تیرۆریستی، ئازادی ڕادەربڕین، سیاسەتی سەرپەرشتیکردن، بەداخەوە بە وردییەکی تەواو چارەسەر نەکراون.

 

"ئێمە پێداگرین لەسەر داواکارییەکەمان بۆ ئاشتی دەکەین"

جەختی لە پێویستی نوێنەرایەتی یەکسان و کاریگەرانەی ژنان لە پرۆسەی ئاشتیدا کردەوە و ڕایگەیاند، کە پێویستە چوارچێوەی یاسایی دابنرێت و بازنەی سیاسەتی دیموکراتی فراوانتر بکرێت، وەک دەستپێشخەرییەکی ئاشتی، ئێمە پێمان وایە و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هەوڵانە بەس نین، هەنگاوی بناغەی پێویستن، پێویستە نوێنەرایەتی یەکسان و کاریگەرانەی ژنان مسۆگەری بکرێت، هەروەها ژنان لەگەڵ زۆرێک لە چالاکوانانی دیکە، دەبێت ببنە بەشێک لەم پرۆسەیە، پێویستە چوارچێوە یاساییەکان کە ڕێگە خۆشکەرن بۆ دیموکراتی بە خێرایی دابنرێن، بە تایبەتی پێویستە پێداچوونەوە بە یاسای دژە تیرۆر بکرێت.

 

بەرفین ئاتلی لە کۆتای قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی چالاکی سیاسی بەتاوان دەربکرێت، پێویستە بازنەی سیاسەتی دیموکراتی و کایەی سیاسی دیموکراتی لە ڕێگەی ئەو بوارانەی کارکردنەوە و ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵگە فراوانتر بکرێت، ئێمە بڕیارمانداوە داوای ئاشتی بکەین، ئەم خەباتەش فراوانتر دەکەین.