ژن نیوز: لە مانگێکدا ١٥ ژن کوژراون
بەگوێرەی ئاژانسی ژن نیوز، لەمانگی کانوونی دووەم لانیکەم ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون، ٩ ژن و ٣ منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
ژن نیوز ئاماری توندوتیژی مانگی کانوونی دووەمی ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ئامارەکە لە باکووری کوردستان و تورکیا لانیکەم ١٥ ژن و سێ منداڵ کوژراون، ٩ ژن و سێ منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکە زۆرینەی ژنەکان لەلایەن کەسوکاری خۆیانەوە کوژراون.
ژنە کوژراوەکان بە گوێرەی شارەکان بەم جۆرەیە: ئەنتاڵیا دوو ژن، مێردین یەک ژن، تەکیرداغ یەک ژن، کۆنیا دوو ژن، ئزمیر یەک ژن، ئیستەنبوڵ دوو ژن، مانیسا یەک ژن، بارتن یەک ژن، ئەنقەرە یەک ژن، چۆروم یەک ژن.