پزیشک گوڵناز ناراقی گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچک

پزیشک گوڵناز ناراقی کە لە ١٣ی کانوونی دووەم لە تاران دەستبەسەر کرابوو، دوای دوو هەفتە لە نەبوونی هیچ زانیارییەک لەسەری بۆ زیندانی ژنانی قەرچک گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گوڵناز ناراقی تەمەن ٣٧ ساڵ، کە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەم لە تاران دەستبەسەر کرابوو، نزیکەی دوو هەفتەیە هیچ هەواڵێک دەربارەی نەبیستراوەو بۆ زیندانی ژنانی قەرچک گواستراوەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، باری تەندروستی گوڵناز ناراقی خراپە، ئەو بارودۆخەی تێیدا دەستبەسەرە، نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. سەرەڕای ئەمەش تا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکی ڕوونیان لەبارەی ڕەوشی تەندروستی و پرۆسەی یاسایی دۆسیەکە و ئەو بارودۆخەی کە لە زینداندا ڕاگیراوە، بەدەست نەگەیشتووە.

 

جێی ئاماژەیە، پزیشک گوڵناز نەاراقی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە نەخۆشخانەی هاشمی نەژاد و شەهیدی تەجریش کار دەکات و لە ١٣ی کانوونی دووەم لە ماڵەکەی خۆی ڕاگیراوە.