لە سلێمانی سیمینارێک بە نانیشانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" بەڕێوەدەچێت

سبەینێ، هاوکات لە ڕۆژی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت لە تارانی پایتەختی ئێران، سیمینارێک بۆ یادکردنەوەی یەکەم ساڵڕۆژی شۆڕش و دەستکەوتەکانی بەڕێوەدەچیت.

ناوەندی هەواڵ

 

سبەینێ، ١٣ ئەیلوول، هاوکات لە ڕۆژی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت لە تارانی پایتەختی ئێران، سیمینارێک بۆ یادکردنەوەی یەکەم ساڵڕۆژی شۆڕش و دەستکەوتەکانی بەڕێوەدەچیت.

 

سیمینارەکە بە دەستپێشخەریی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار، بە ناونیشانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی"، لە شاری سلێمانی ساز دەکرێت و لە سیمینارەکەدا ژنانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە دەبن.

 

هەریەک لە ڕۆزەرین کەمانگەر، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی کژار، کانی کەرەم پور، ئەندامی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، چیمەن جەوانروودی، ئەندامی ڕێکخراوی ئاسۆی ژن، لە پانێڵێکدا گفتوگۆ لەسەر دەستکەوتەکانی ژنان لەم شۆڕشەدا و یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ژنان بۆ بەردەوامییدان بە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەکەن.