«فیلەمی Land of Angels کاندیدی ئێرانە بۆ ئۆسکار.»
سولاڤ فەواخیرجی، ئەکتەری سوریا، بە سەرکەوتنی فیلمی «Land of Angels»، لە غەزەوە بەرەو گەورەترین سەکۆی جیهان، ئۆسکار، گەشتێکی بێوێنە دەکات.
ناوەندی هەواڵ
بەرهەمهێنەرانی فیلم و بینەرانی لە هەموو جیهان، چاوەڕێی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ڕێوڕەسمی ٩٩ەمین خەڵاتی ئەکادیمیای ساڵی ٢٠٢٧ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتان دەستیان بە ڕاگەیاندنی کاندیدە فەرمییەکانی خۆیان کردووە. هیوای زۆر بەو فیلمە دەبەسترێت کە جۆراوجۆریی کەلتووری و مرۆیی پیشان دەدەن.
سولاڤ فەواخیرجی،ئەکتەری سوری، شانازیی خۆی دەربڕیوە بەوەی فیلمی «Land of Angels» بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئێران، لە بەشی «باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی درێژ» لە ٩٩ەمین خەڵاتی ئەکادیمیای ساڵی ٢٠٢٧ هەڵبژێردراوە. فەواخیرجی لە هەژمارەکانی میدیای کۆمەڵایەتیی خۆی ڕوونی کردووەتەوە کە شانازی دەکات بەوەی یەکەم ئەکتەری سورییە کە لە فیلمێکی درێژدا ڕۆڵی گێڕاوە و گەیشتووەتە ئەم پێشبڕکێیە جیهانییە.
فیلمەکە کە کارەکانی لەلایەن بابەک حەجە پاشاوە کراوە، ڕووناکی دەخاتە سەر کێشەی فەڵەستین و ئازاری منداڵانی غەزە لە ناو وێرانەی شەڕدا. فەواخیرجی لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ لە جیهانی عەرەب و ئێراندا ڕۆڵ دەگێڕێت.
شایانی باسە ئەم فیلمە پێشتر خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی کازان لە ڕووسیا بەدەستهێناوە، هەروەها سولاڤ فەواخیرجی بۆ ئەدای خۆی لەم فیلمەدا دووجار خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵەکانی فیلمی کازان و فەجری تاران بەدەستهێناوە.