نەسرین ستودە شایستەی خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی سکۆت کڕۆسبی بوو
خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی سکۆت کڕۆسبی، لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی پاییزی کۆمەڵەی پارێزەرانی سزای ئەورووپی، درایەنەسرین ستودە. پارێزەر و چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێرانی.
ناوەندی هەواڵ
خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی سکۆت کڕۆسبی بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی پاییزی کۆمەڵەی پارێزەرانی سزای ئەورووپا کە ئەمڕۆ لە تیرانا، پایتەختی ئەلبانیا، بەڕێوەچوو، نەسرین ستودە.درایە پارێزەر و چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێرانی،
خەڵاتەکە لەلایەن کوڕەکەی، نیما خەندان، وەرگیرا. کۆمەڵەی پارێزەرانی سزای ئەورووپا ڕایگەیاند کە خەڵاتەکە بۆ کار و تێکۆشانی زیاتر لە ٢٠ ساڵی نەسرین ستودە لە بواری مافە بنەڕەتییەکان و مافەکانی ژنان، سەربەخۆیی یاسایی، مافی بەرگری و مافی دادگاییەکی دادپەروەرانە، پێشکەش کراوە.
نەسرین ستودە لە ماوەی تەواوی کاری خۆیدا بەرگریی لە چالاکانی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان، ئەو ژنانەی دژی حیجابی زۆرەملێ دەوەستنەوە، کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان و هەندێک زیندانی مەحکوم بە سزای ئێعدام کردووە. لە ساڵانی دواییشدا ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن، زیندانیکردن و جۆراوجۆر سنووردارکردنی یاسایی و پیشەیی بووەتەوە.
نەسرین ستودە و خێزانەکەی ڕووبەڕووی فشارە یاساییەکان بوونەتەوە
خەڵاتەکە بە ناویسکۆت کڕۆسبی، پارێزەر و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤی سکۆتلەندی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد، پێشکەش کرا. خەڵاتەکە بەو پارێزەرانە دەدرێت کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، سەربەخۆیی یاسایی و دەسەڵاتی یاسا، تێکۆشان و هەوڵی دڵسۆزانەیان هەبووە.
ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەربەخۆیی دادوەر و پارێزەران، مارگەرێت ساتەروەیت،یش لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوو. مارگەرێت جەختی لە گرنگی پشتگیری لە پارێزەرانی سەربەخۆ و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ کردەوە.
کۆمەڵەی پارێزەرانی سزای ئەورووپا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مەراسیمی خەڵاتدانەکە لە ٣ی ئۆکتۆبەر، وەک بەشێک لە کۆنفڕانسی پاییزی کۆمەڵەکە لە تیرانە، بەڕێوەدەچێت. کۆمەڵەکە لە ناساندنی نەسرین ستودەدا جەختی لەسەر کارەکانی ئەو لە پاراستنی مافی دادگاییەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆیی پیشەی یاسایی کردەوە. کۆمەڵەکە ڕوونی کردەوە کە نەسرین ستودە و خێزانەکەی ڕووبەڕووی فشارە یاساییەکان بوونەتەوە.