داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی پاکستانی گرتە ئەستۆ

لە کۆنگرەی پارتی زانایانی ئیسلامی لە پاکستان، داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ، کە بووە هۆی کوژرانی ٥٦ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر کۆنگرەی پارتی زانایانی ئیسلامی، کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی حکومەتی هاوپەیمانی، لە پارێزگای خەیبەر پاختونخوا لە پاکستان گرتە ئەستۆ، ئەمەشی لە لە پۆستێکیدا لە هەژمارە دیجیتاڵ میدیاییەکانی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕاگەیەندراوە کە ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشە خۆکوژییە گەیشتووەتە ٥٦ کەس و نزیکەی ٢٠٠ کەس بریندار بوون، هێرشەکە چەند کاتژمێرێک پێش هاتنی هی لیفنگ، جێگری سەرۆکوەزیرانی چین بۆ پاکستان ئەنجامدرا، سێ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکران.