ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان بێریتان جانیزەر دەکرێت
CFWIJ کاردانەوەی لەسەر دەستبەسەرکردنی پەیامنێری ژن نیوز، بێریتان جانێزەر خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بە لایەنی کەم ٨٥ حاڵەتی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن تۆمارکراوە، ١٦ ڕۆژنامەنووسی ژن دەستبەسەرکراون، نزیکەی 50 ڕۆژنامەنووس توندوتیژی جەستەیییان بەرامبەر کراوە. داواش لە دەسەڵات دەکەن کە ژینگەیەک بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکات بە ئازادی کار بکەن.

ناوەندی هەواڵ
کوالسیۆنی ڕۆژنامەگەریی ژنان-CFWIJ لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی دەستبەسەرکردنی پەیامنێری ژن نیوز، بێریتان جانێزەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی خۆی لە ئامەد کرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە بێریتان جانێزەر یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووەتە ئامانجی گوشاری سیستماتیکی دەوڵەت، هەروەها چەند جارێکیش لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بێریتان جانێزەر لە ٥ی نیسانیشدا دەستبەسەرکراوە و بۆ ماوەی ٤ رۆژە ماوەتەوە، هەروەها جگە لە جاری کۆتایی کە دوێنێ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
دۆخەکە مەترسیدارە
لە دڕێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەپێی زانیارییەکانمان بێریتان لە ساڵی ٢٠١٩دا بەلایەنی کەمەوە هەموو ساڵێک جارێک دەستبەسەر کراوە، تۆمەتی پروپاگەندەکردن بۆ رێکخراوێکیان خستووەتە پاڵ، وەکو CFWIJ پێمان وایە کە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکرد بۆ ترساندنی ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت، فشارە سیستماتیکەکان لە وڵاتە نادیموکراتەکاندا ئازادی ڕۆژنامەگەری کردووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیی و ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە بۆ ڕۆژنامەنووسان.
ت.پ