بکوژی باران حەسەن ڕەشۆ دەستگیرکرا

سەرکان ئۆزگون، کە ژنێکی ئێزدی بە ناوی باران حەسەن ڕەشۆ کوشت، دەستگیرکرا.

ماردین

 

لە گەڕەکی شێنکۆی شاری مەدیاتی سەر بە ماردین، ژنێکی ئێزدی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی باران حەسەن ڕەشۆ لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی سەرکان ئۆزگون کوژرا.

 

بکوژ سەرکان ئۆزگون لەدوای گەڕان بەدوایدا دەستگیرکرا و دوای بردنی بۆ دادی شاری مەدیات و لێکۆڵینەوە لێی، گواسترایەوە بۆ دادگای تاوانی مەدیات و دادگا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، بکوژەکەی دەستگیرکرد.

 

ت.پ