ئەدانور کاپڵان بەخاک سپێردرا

ئەدانور سكاڵای تۆمار کرد کە لەلایەن دوو پیاوەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، دواتر دادگا هەردوو تۆمەتبارەکەی سەربەست کرد، بەو هۆیەوە ئەدانور خۆی کوشت، بەخاک سپێردرا.

ئەنقەرە

 

ئەدانور کاپڵان لە ناوچەی چانکایا دەژیا، ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران لەلایەن دوو پیاوەوە بە ناوی محەمەد ئا. و یوسف گ. دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر، ئەدانور سکاڵای لەسەر پیاوەکان تۆمار کرد و دواتر دادگا دوو تاوانبارەکەی سەربەست کرد، بە هۆیەوە ئەدانور کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

دوای ئەوەی ئەدانور پەیامێک بۆ دایکی دەنێرێت، لە ماڵی خوشکەکەی خۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، لە گۆڕستانی کارشی کایا بەخاک سپێردرا.

 

ت.پ