خەونی لەنیای خاوەن پێداویستی تایبەت گەیشتن بوو بە لوتکە
لەنیای خاوەن پێداویستی تایبەت گەیشتن بوو بە لوتکەی چیا بڵندەکان، ئەگەرچی خەونێکی مەحاڵ بوو بۆی، بەڵام ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی بۆیان هێنایە دی و لەسەر لوتکەی هەڵگورد هەناسەی خۆشحاڵی دا.
خەونی لەنیای خاوەن پێداویستی تایبەت گەیشتن بوو بە لوتکەی چیا بڵندەکان، ئەگەرچی خەونێکی مەحاڵ بوو بۆی، بەڵام ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی بۆیان هێنایە دی و لەسەر لوتکەی هەڵگورد هەناسەی خۆشحاڵی هەڵمژی.
ناوەندی هەواڵ
لەنیا، خاوەن پێداویستی تایبەتە لە جۆری وشکبوونی هەردوو قاچەکانی، خەونی ئەوە بووە بگاتە لوتکە بڵندەکانی چیاکانی کوردستان، بەڵام بۆ لەنیا ئەمە خەونێکی مەحاڵ بوو.

شارا مستەفا، خاوەنی بیرۆکەی گەشتی شاخەوانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بە بیرۆکە و هاوکاری سورۆکی ڕێکخراو و ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی و تیمێکی تایبەت لە شاخەوانی بە ئەزمون و توانا گەشتێکی دوو ڕۆژ و یەک شەوەیان بۆ چیای هەڵگورد ڕێکخست، تا خەونەکەی لەنیا بهێننە دی و لەسەر لوتکەی هەڵگورد بە بەرزی ٣٦٠٧م لەنیا هەناسەی دڵخۆشی و هێنانەدی خەونەکەی هەڵبمژێت.

بەدرێژایی ڕێگەی سەرکەوتن بۆ لوتکەکە هیوا عەزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی، بە کۆڵ لەنیای هەڵگرت و گەڕاندییەوە، تیمە تایبەتەکەش پێداویستی گەشتەکە و لەنیایان هەڵگرتبوو هاوکاری ڕێگە بوون.

ت.پ