یوسرا ڕەجەب: بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق بهرهو خراپتر دهڕوات
ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئەم کشانەوەیە بەواتای ئەوە دێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت.
ناوەندی هەواڵ
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پاشەکشە دەکات دەشڵێت نیشتمان لە هەموو شتێک گەورەترە، دەست دەکێشمەوە لە هەموو ئەوانەی سەر بەو حکومەتەن، حکومەتی ئێستا و داهاتوو، هەمووان و ئەوانەشی کەمتەرخەمن یاخود دەستیان لە گەندەڵییە، هەموو لەژێر لێپرسینەوەدان.
لەو بارەیەوە یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: پاشهكشهكردنی تهیاری سهدری له ههڵبژاردنی پێشوهختی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ واتای ئهوه دهگهێنێت كهوا ئهو ههڵبژاردنه له كاتی دیاری كراوی خۆیدا ناكرێت.
هەورەهاوە دەشڵێت: بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق بهرهو خراپتر دهڕوات، بهداخهوه ڕۆژانێكی سهخت تر له ئێستا چاوهڕێمان دهكات.
ئەمە لەکاتێكدا عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا و کاندیدان دیاریکراون و بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، بەڵام بە هەموو ئەگەرەکان و ئەو دەنگە ناڕەزایانەی کە هەیە، بایکۆتی دەنگدانەکان دەکرێت و ڕێژەی ئەو کەسانەی دەنگی داوە لەچاو ساڵانی پێشووتردا زۆر کەمدەکات.
ت.پ