یونیسێف: لە غەزە ڕۆژانە ٣٥ منداڵ دەکوژرێن

وتەبێژی یونیسێف بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕۆژانە ٣٥ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دەکوژرێن.

جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف سەبارەت بە ئاماری کوژرانی منداڵان لە غەزە  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند، لە ئەنجامی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕۆژانە ٣٥ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دەکوژرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا ١٥ هەزار منداڵ لە غەزە کوژراون.

 

هەروەها دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە ڕۆژانە ١٥ منداڵ بریندار دەبن.