"سێدارەی سیاسی ڕێگرییە لە ڕاستی و دادپەروەری و ئازادی"
یەکێتی نیشتمانیی کرێکاران و خانەنشینان ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سزای سێدارە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە دژی زیندانیانی سیاسی دەرچووەو جەختی کردەوە لەوەی دەرکردنی ئەو جۆرە سزایەبەڵگەیە لەسەر پێداگری کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی سیستمی سەرکوت.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی نیشتمانی کرێکاران و خانەنشینان لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتی کردەوە کە گرتن، ئەشکەنجە، زیندانی و سێدارە درێژەی ستمی مێژوویی ئێرانە، دوای سەرهەڵدانی داخوازی و خواستەکانی گەلان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی یەکسان و ئازاد بۆ خەڵک.
ڕاگەیەندراوی یەکێتییەکە بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی “نا بۆ مردن”ەو تیایدا دەرکردن و پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوان پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا لەسێدارەدانی چالاکوانی سیاسی کۆمەڵگە مەحکومە بە بێدەنگی لە بەرامبەر ستەمکاری و پاراستن و بڵاوکردنەوەی هەموو جۆرە جیاکاری و ستەم و نادادپەروەری پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار زیندانی سیاسی بە ناوەکانی موجاهید کۆرکۆر، پەخشان عەزیزی، مەهدی حەسەنی و بەهروز ئیحسانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵگەیە لەسەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی سیستمی سەرکوت و دژایەتیکردنی ئەگەری ناڕەزایەتیی نوێی جەماوەری لە دژی هەموو جۆرەکانی چەوساندنەوە، دوای سەرهەڵدانی داواکاری و خواستەکانی گەلان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی یەکسان و ئازاد بۆ خەڵک.
ئاماژە بەوەکراوە، گرتن و ئەشکەنجەدان و زیندانیکردن و لەسێدارەدان درێژەپێدەری ستەمی مێژووییە لەم خاکەدا، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە یەکتربڕینی حکومەتە ستەمکارەکان بە درێژایی مێژوو بووە و دەمێنێتەوە، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئەم کارە تاوانکارییە نابێت بتوانێت خواستی خەڵک بۆ ئازادی و دادپەروەری بێلایەن بکات.
یەکێتییەکە جەختی لەوەکردەوە، ئەمڕۆ دەنگدانەوەی کەمپەینی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیان" هەیە، کە داواکاری گەلانی ستەملێکراوی کرێکاران و زەحمەتکێشانی هۆشیار لە ئێرانە، کە هاوکات لەگەڵ پارێزەران، نووسەران، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتییە کولتوورییەکان، ئیدانەی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان دەکەن و داوای کۆتاییهێنان بەم کارە نامرۆڤانە دەکەن.