لە چوارەمین ساڵدا... ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پیرۆزبایی لە ئاژانسی هەواڵی ژن دەکەن

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئاژانسی هەواڵی ژن کاری کردووە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ژنان و بەدواداچوون بۆ هەموو چالاکییەکانی پەیوەست بە ژنانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی ژن، پەیامنێرمان ڕاپرسییەکی بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد، کە سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەکانی ئاژانسی هەواڵی ژن Nu JINHA بۆ داهاتوویەک کە تێیدا دەنگی ژنان فراوانتر بێت و تیشک دەخاتە سەر کێشە و قەیرانەکانیان.

 

ژنانی میسر: سێ ساڵ کارکردن لەسەر چەندین بابەت

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ئاژانسی هەواڵی ژن ڕۆڵێکی چالاکی گێڕاوە لە ڕوونکردنەوەی کێشەکانی ژنان لە میسر، لەوانە ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کولتووری.

 

هەروەها کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر کارکردنی یاساکان و گواستنەوەی ئەو گفتوگۆیانەی هەبوون، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە باری کەسییەوە هەیە و ئەوەی دامەزراوەکانی ژنان کۆیان کردووەتەوە بۆ پەسەندکردنی یاسایەکی دادپەروەرانە بۆ خێزانی میسر، هەروەها پڕۆژە یاسایەکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کێشەکانی یاسای چاودێری و زەرەری ئەلیکترۆنی پێشکەشکراوە.

 

لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، کاری کرد بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بیرۆکە قووڵەکان بەرامبەر بە ژنان، لەوانە ڕەگەزپەرستی و ڕەفتاری ڕێگری  لە ژنان لە کارکردن و فێربوون و تەنانەت چوونە دەرەوە لە ماڵەوە، ڕێگری بڕیاردان و خەتەنەکردن، هاوسەرگیری منداڵان، ناچارکردن بە گوێڕایەڵی تێڕوانینی دەوروبەری خۆیان بن،، هتد.

 

هەروەها سەرنجی لایەنە سیاسییەکانیشی دا بە چاودێریکردنی ڕاستی ژنان لە جۆرە جیاوازەکانی کردارە سیاسییەکان، تیشکی خستنە سەر قەبارەی نوێنەرایەتییان لە ئەنجومەنە جۆراوجۆرەکاندا، لەوانە یەکێتییەکان، هەروەها چۆنیەتی بەرزکردنەوەیان بۆ پۆستی بڕیاردان.

 

لە ڕووی ئابوورییەوە، لە زۆربەی ئەو ڕووداوانەدا ئامادە بوو کە داوای بەهێزکردنی ئابووری ژنانیان دەکرد، لە ڕێگەی فێمێنیستەکانەوە چەندین تێڕوانینی پەیوەندیدار بە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاستی ژنان پێشکەش کرا، جا بە مەبەست پەیوەندی بە بیرۆکەکانەوە هەبێت یان بەهۆی نزمی دۆخی ئابوورییانەوە وەک بەشێک لە زاڵبوونی پیاوان.

 

سەرکەوتنەکانی ژنان و دەستکەوتەکانیانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بڵاوکردەوەو، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕۆماننووسان و بەڕێوەبەرانی چاپخانەکان و ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بڕیاریان دابوو بچنە بازاڕی کار لەو بوارانەی کە تایبەت کرابوون بە پیاوان.

 

 

ژنانی لوبنان: ئاژانسی هەواڵی ژن پلاتفۆرمێکی گرنگە بۆ زانینی کێشەکانی ژنان

ژنانی گەنجی لوبنان ئاژانسی هەواڵی ژنانیان بە پلاتفۆرمێکی گرنگ دانا بۆ زانین دەربارەی کێشەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا و خەبات و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان و گەیشتن بە ئازادییەکانیان، جەختیان لەوەکردەوە، بوونی ڕاگەیاندن لە جیهانی عەرەبیدا کە ماف بە ژنان دەبەخشێت کەمن و فەرامۆش دەکرێن، ئاژانسی هەواڵی ژن هات بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی ژنان و هۆشیارییان زیاد بکات و هانیان بدات داوای مافەکانیان بکەن.

 

 

باکووری ئەفریقا: ئاژانسەکە ڕێگەیەکە بۆ فێربوون دەربارەی کێشە و سەرکەوتنەکانی هاوڕێکانیان

ژنانی تونس و یەمەن بە ناوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سڵاویان لە ئاژانسی هەواڵی ژنان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئاژانسەکە ڕۆڵی هەبووە لە ڕووناککردنەوەی ڕێگا بۆیان و تیشک خستنە سەر کێشە جۆراوجۆرەکانیان.

 

ئاماژەیان بەوەکرد، هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە و سوپاسی هەوڵەکانی ئاژانسەکەی کرد کە لەگەڵ هەموو ڕووداوەکان و لە هەموو ئاستەکاندا بووە، سەرکەوتوو دەبین لە هۆکارێکدا، سەرکەوتنێکە بۆ هەموو ژنان لە هەرکوێیەک بن، سوپاسی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بەدەستیهێناوە، هەروەها ڕێگا خۆش دەکات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان و بنیادنانی پەیوەندی نێوان خۆیان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی فێمێنیستی و یەکخستنی هەوڵەکان.

لەو باوەڕەدان کە کردنەوەی دەزگایەکی تایبەت بە کێشەکانی ژنان و منداڵان لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی دەستپێشخەرییەکی بێهاوتایە بۆ هاندانی ژنان و پاڵنانیان بۆ بەردەوامبوون لە خەبات و دەستنیشانکردنی ئەو کێشە و قەیرانانەی کە هاوپیشەکانیان لە وڵاتانی دیکە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

 

فێمێنیستە مەغریبییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئاژانسەکە دەنگی ژنان و کۆمەڵگەیە و سەرەڕای چەند ساڵێک لە دامەزراندنی، توانی ئەوە بەدەست بهێنێت کە ئەوان ئارەزووی بۆ دەکەن، تێبینی ئەوەشیان کرد، ئەمە دەرفەتی ئەوەی پێ بەخشین کە هەموو شتێک لەناو خۆیاندا بهێننە دەرەوە و دەنگیان ببیسترێت و سوپاسی ئەو هەوڵ و لێهاتووییانە دەکەن کە ئەندامانی ئاژانسی هەواڵی ژنان دابینیان کردووە.

 

جەختیان لەسەر گرنگی هەبوونی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی لەو شێوەیە کردەوە کە تیشک بخاتە سەر خەباتی فێمێنیستی بەتایبەتی و دەیانەوێت بەردەوام بن لەگەڵ بزووتنەوە فێمێنیستییەکان و چالاکییەکانیان، ئەمە هەنگاوێکی بێهاوتایە بۆ گەیشتن بە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فێمێنیستی بۆ هەموو نەتەوە و گروپەکانی کۆمەڵگە.