ئیلهام ئەحمەد: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە
ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە بۆ پێکەوەی و ژیانێکی سەقامگیر.
سلێمانی
لە درێژەی سیمیناری " داهاتووی کورد لە سووریای نوێدا"، ئلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی باشووری کوردستان ئاماژەی بە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریایەکی نوێ کرد.
ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان وتی: لە میژە پێوسیتدەکات سیمینارێکی لەم شێوەیە لە شاری سلێمانیدا ئەنجامبدرێت، بۆیە ئەمڕۆ سەردانی زانکۆی سلێمانیمانکرد و باسی بارودۆخی باشووری کوردستان و سووریامان لە ئێستە و داهاتودا کرد، سووریا بە زۆرێک لە زەحمەتییەکاندا تێپەڕیوە، بۆیە سەردانی باشووری کوردستانمان کرد تا گەلی باشوور لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاگاداری بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ببن، هەروەها ئیمە پشتیوانییەکانتان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان زۆر بە گرنگ دەبینین و بەرز دەینرخێنین، ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی کۆبونەوەکەمان ئەنجامدا، چونکە زانکۆ شوێنێکی گرنگی هەر ناوچەیەکە، تا لەو ڕێگەیەوە ئێمە لینکێک لە زانکۆی باشووری کوردستان بە زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دروستبکەین، تا نەوەی داهاتوو پشتگیری گەلی خۆیبکات، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵێک خەباتکاری بە دەستی داگیرکەر وەک دیل گیراون ئێمە بەرخۆدانی خۆمان بۆ گەڕانەوەی دیلەکان دەکەین وبەردەوامین لە گەڕانەوەیان، پاشان لە سووریایەکی نوێدا ئێمە لە پەرلەمان و لە چوارچێوەی خەباتمانا بە گوێرەی کارو پێویستەییەکان جێدەگرین، لە کوێدا پێویست بە خەبات بکات لە چی سازیەکدا پێویستبکات خەباتکەین بەردەوامدەبین، بەشیک لە تەداخولی سیاسەتمەدارانی دەرەوەی ڕۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە شۆفێنیستەکان ئامانجیانە ئارامی و کارو خەباتمان لە سووریادا تێکبدەن بەڵام لە سەرگرتنی سووریایەکی نوێدا بەرپرسیاردەبن لەو تێکدانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵیانبۆداوە.
لە دێژەی قسەکانیدا باسی لە کارو خەباتی نوێی هێزەکانی یەپەژە کردو وتی: یەپەژە وەک شێوازێکی تایبەت ئیتر لە ناو وەزارەتدا جێدەگرێت، چوارچێوەو ناوەڕۆکی خۆی دەپارێزێت و لە ناو سووریایەکی نوێدا بەرخۆدانی بەردەوام دەبێت، هەروەها پرۆسەی ئاشتی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان گرنگە، بەهۆی ئەو گۆشەگیریانەوە ناتوانین دەنگ بگەیەنینە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵام دەتوانین پڕۆسەی ئاشتی بە هەموو جیهاندا بڵاوبکەینەوە بۆ پێکەوەی و ژیانێکی سەقامگیر.