تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن ٤٢ پێشێلکاری حوسییەکانی لە تەعز بەڵگە کردووە و هۆشداریی لە کارەساتێکی مرۆیی نزیک داوە

ڕێکخراوی ماف و ئازادییەکانی یەمەن لە بەڵگەدارکردنی ٤٢ پێشێلکاریی حوسییەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا هۆشداریی لە کارەساتێکی مرۆیی لە تەعز دا، بەهۆی داڕمانی تەندروستی و توندبوونەوەی گەمارۆ کە ژیانی هەزاران نەخۆش دەخاتە مەترسییەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حوسییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەر کەسانی مەدەنی لە یەمەن، کە گەمارۆدان، بۆردومان، بەسەربازکردنی زۆرەملێی منداڵان و تاڵانکردنی ماڵان دەگرێتەوە، هەروەها هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرەڕۆیانەیان دەستپێکردووە کە چالاکوانان و فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتووەتەوە، سەرەڕای ڕێگری کردن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەڕەشەکردن لە کەشتیوانی لە دەریای سوردا.

 

تۆڕی یەمەنی بۆ مافەکان و ئازادییەکان ٤٢ تاوان و پێشێلکاریی بەڵگەدار کردووە،کە حوسییەکان لە شاری تەعز لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامیان داوە، کە تەقاندنی ٣٦٩ هاوەن و فیشەکی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لەخۆدەگرێت، بووەتە هۆی کوژرانی چوار هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی حەوت کەسی تر کە دوویان منداڵی کچن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆدان و ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییە سەرەکییەکان هات.

 

ڕاپۆرتە دەرچووەکەی تۆڕەکە ٢٦ی تشرینی یەکەم ئاماژەی بە پێشێلکارییەکان کردووە، کە ڕفاندنی هەشت هاوڵاتی لە ماڵ و دوکانەکانیان لە شارۆچکەی مەعافر، هەڵکوتانەسەر و تاڵانکردنی هوشت ماڵ، دەستدرێژیکردنە سەر ماڵان لە ئەقروز، هەڵکوتانەسەر ماڵان و تاڵانکردنی کەلوپەلەکانیان، لەگەڵ بۆردومانکردنی ماڵێک لەخۆدەگرێت، هەروەها پێشێلکارییەکانی هەڵکوتانەسەر و ترساندن و پەستان بۆ بەسەربازکردنی کوڕانی ناوچەکەی لەخۆگرتووە.

 

"گەمارۆدان نەخۆشەکان لە دەرمانی سەرەکی بێبەش دەکات"

جەختی لەوە کردەوە، کە گەمارۆدان نەخۆشەکان لە دەرمانی سەرەکی و ڕزگارکەری ژیان بێبەش دەکات، دەبێتە هۆی پەک کەوتنی خزمەتگوزاریی نەخۆشانی سیل و سەنتەرەکانی چاودێریکردنی منداڵانی بەدخۆراکی، ئاماژە بە داخستنی ٢٠٪ی کلینیکی چاودێری منداڵبوون و دووگیانی دەکات، کە ٧٣٤ منداڵی لەدایک بوون لە خزمەتگوزاری بێبەش کرد، هەروەها وەستاندنی کارکردنی سەنتەرەکانی کوتان، کە سێ هەزار و ٦٠٠ منداڵی لە کوتان بێ بەشکرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە نزیکەی٤٥ هەزار و ٦٧٨ کەس کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە لە پشکنینەکانی مەلاریا بێبەش کراون کە ئەمه‌ش هەوڵەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان تێکدەدات، هەروەها بۆردومان و قەناس بەدەستەکان ڕێگری لە گەیشتنی نەخۆش و برینداران بۆ نەخۆشخانەکان دەکەن، کەمبوونی دەرمان و وزە توانای دامەزراوە کاراکانی کەمکردووەتەوە بۆ وەڵامدانەوە، بە هەمان شێوە بۆردومان و قەناس بەدەستەکان بوونەتە هۆی کۆبوونەوەی خاشاک و بڵاوبوونەوەی مێروو و ڕژاننی ئاوی ئاوەڕۆکان لە شەقامەکاندا.

 

تۆڕەکە داوای ڕاگرتنی بە ئامانجگرتنی کەسانی مەدەنی و دامەزراوە تەندروستییەکان، هەڵگرتنی گەمارۆ و ئاوڵەکردنی ڕێگاکانی کردووە، داوایەکی ڕووبەڕووی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ دەستوەردانی بەپەلە بۆ پشتیوانیکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، هۆشداریشی داوە لە بەردەوامیی بۆردومان و گەمارۆدان کە ئاماژەیە بۆ کارەساتی مرۆیی بەربڵاوتر، بەتایبەتی لە سێبەری تێکەڵبوونی کوشتن و ڕفاندن و داڕمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کەمیی ئاو و تێکچوونی بارودۆخی ژینگەیی لە پارێزگاکەدا کە نزیکەی چوار ملیۆن کەسی تێدا دەژێت.