ئەنجومەنی عەشتار پشتگیری خۆی بۆ یەپەژە ڕاگەیاند

ئەنجومەنی عەشتار پشتگیریی یەپەژەی کردوو ڕایگەیاند، یەپەژە بوونی ژنە، نابێت هیچ ئاستەنگییەک لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە بۆ داننان بە پێگەی یەپەژە درووست بکرێت، دەبێت دان بە پێگەی یەپەژە بنرێت.

مەخموور

 

پشتیوانییەکان لە یەپەژە فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆش، لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، ئەنجومەنی عەشتار گردبوونەوە و لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە ڕاگەیاند.

 

دەقی راگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

“لە سەدەی بیست و یەکەمدا هێزە سەرمایەدارییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر ژن و کۆمەڵگا و سرووشت زیاتر کردووە، لەم شەڕانەدا ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ژن و گەنجن، خەباتی ژنان دژی عەقڵیەتی پیاوسالاریی، ٣٠ هەزار ساڵە وەک ئەمڕۆ بەردەوام بووە، بەرامبەر هەموو هێرشەکانی سیستەمی سەرمایەداریی کە ژن بە کەم دەزانێت، بێ ئیرادە و دەیکاتە ئاغای کاڵا، ژنان بوونی خۆیان دووپات دەکەنەوە و بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە، سەرنج بۆ نەتەوەی دیموکراتیک ڕادەکێشێت، وەک بەدیلێک بۆ سیستەمی سەرمایەداریی، بەرگریکردن لە خۆ پێویستە بۆ ڕێکخستنی نەتەوەیەکی دیموکراتیک، بەرگریکردن لە خۆ خاڵی سەرەکییە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی بەردەوام بێت.

 

لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە یەپەژە (یەکینەکانی پاراستنی ژنان) لەلایەن ژنانەوە پەرەی پێدرا و ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهان، ئەوانەی ژنانیان لە هەموو هێرشێکی ناوخۆیی و دەرەکی دەپاراست، یەپەژە بوون، لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەرەکانی پێشەوەی هێرشەکانی داعش بەرخۆدانیان کرد، ترسیان لە دڵی چەتەکانی داعشدا چاند، بەرخۆدانێکی گەورە بە سەرکردایەتی ئارین میرکان، سیلاڤا، بێریڤان، ڕێوان، لەگەرین و بارینان پەرەی سەند، لە ٥-٦ـی بانەمەڕ هێرشێکی بەرفراوانی چەتەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، لەو هێرشانەدا چەتەکان کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لە مرۆڤایەتیدا نییە، تەرمی شەهید دەنیزیان لە باڵەخانەکانەوە فڕێداو و قژی چەکدارێکی یەپەژەیان بڕیی و سەدان کەسیان کوشت.

 

پێشتر کەژەکە کەمپینێکی بە ناوی ئێستا کاتی ژنان بۆ ڕێکخستن و بەرگریکردن لە خۆیان لە پێناو ژناندا دەستپێکرد، لەم چوارچێوەیەدا کارەکان ئەنجام دەدرا، لەگەڵ هێرشەکانی سەر یەپەژە، دەرکەوت کە ئێمەی ژن، پێویستمان بە هەنگاونانە بۆ پاراستنی بوونی خۆمان، لەم هێرشانەی هەتەشە، بینرا کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەتەشە و داعشدا نییە، لە ئێستادا هیچ گەرەنتییەک بۆ بوونی ژن و کۆمەڵگا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە حکومەتی کاتی لە دیمەشق نییە، لەم سەردەمەدا کە ژنان لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگادا ئامادەن، حکومەتی کاتی لە دیمەشق بە دەرکردنی هەندێک یاسا بوونی ژن بە نەبوون دادەنێت، بۆیە نابێت هیچ ئاستەنگییەک لەلایەن حکومەتی کاتی لە دیمەشقەوە درووست بکرێت، بۆ داننان بە پێگەی یەپەژە و دەبێت دان بە پێگەی یەپەژەدا بنرێت، لەسەر ئەم بنەمایە لە ٢٧ـی نیساندا لە لایەن پلاتفۆرمی هاوبەشی ژنانەوە کەمپینێک دەستیپێکرد، کەجەکە پێشەنگی ئەم هەڵمەتە بوو و داوای لە هەموو ژنان کرد.

 

ئێمە وەک ئەنجومەنی عەشتار، پشتگیریی لە بانگەوازی کەجەکە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ داننان بە پێگەی یەپەژە دەردەبڕین، یەپەژە بوونی ژنە، یەپەژە هیوای ژیانە، تا دانپێدانان بە پێگەی یەپەژە لە کرداردا دەبین.

 

هەروەها بەیاننامەکە بە درووشمی “بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی یەپەژە، ژن ژیان ئازادیی” کۆتایی هات.