ئاژەڵەکانیش کلتوری ژاپۆنەکانیان وەرگرتووە

لە وڵاتی ژاپۆن ژنێکی گەنج خواردن دەداتە ئاسکێک، ئاسکەکە هاوشێوەی کەلتوری ژاپۆنییەکان سەری دادەنەوێنێت و سوپاس دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ژاپۆن یەکێکە لەو نەتەوانەی بە سوپاسگوزار و لێبووردە ناسراوە، ئێستا کلتوری سوپاس گوزاری ئەم نەتەوەیە نەک تەنها مرۆڤایەتی بەڵکو ئاژەڵەکانیشی گرتووەتەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکە کە دوێنێ شەوی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ژنێکی گەنج خوارد دەداتە ئاسکێک، ئاسکەکەش بۆ نیشاندانی سوپاسگوزاری خۆی هاوشێوەی کلتوری ژاپۆنییەکان سەر بۆ ژنە گەنجەکە چەند جارێک دادەنەوێنێت.

 

ت.پ