ئاسایش بکوژانی بژوێنی دەستگیرکرد
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی، سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی "بژوێن عوسمان" ئەو ژنەی لە گوندی عەزیز ئاوا سوتێندرابوو ڕاگەیاند، کە هەرسێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. ناوەندی هەوا
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی، سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی "بژوێن عوسمان" ئەو ژنەی لە گوندی عەزیز ئاوا سوتێندرابوو ڕاگەیاند، کە هەرسێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ١٠ ئەم مانگەدا تەرمی ژنێک بەناوی بژوێن عوسمان کە چالاکوانی ژینگەییە لە گوندی عەزیز ئاوای شاری سلێمانی دۆزرایەوە، کە سوتێندرابوو وە شوێنەواری فیشەک بە گیانییەوە بوو، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێک سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو چالاکوانە دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، کە ئەو سێ کەسە کە ڕۆژی ١٥ و ١٦ ئەم مانگەدا دەستگیرکراو، ئەوانیش بەناوەکانی ( پ ع ح )لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٥ سلێمانی، (م ع ح ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٨، ( ب ج ج ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦.
ئەو سێ کەسە لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە یەکێکیان لە ڕۆژی ١٠ مانگدا بە ئۆتۆمبێلێک بردوویەتیە دەرەوەی شار، هەرچەندە ئەو چالاکوانە بەرگری کردووە بەڵام بە سێ فیشەک کوژراوە، دواتر لە گوندی عەزیزئاوا سوتێندراوە، ئەو دوو کەسەی دیکەش بە چەک و هاوکاریکردنی تاوانباری سەرەکی دەستگیرکراون، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ١٩٦٩ دەستگیرکراون.
وەک هەمیشە بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەو ژنە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.