بەکارهێنانی ژنانی ماتۆڕسوار بۆ پشتیوانی لە رەئیسی
ئەو ژنانەی پێشتر ڕێگایان پێنەدراوە مۆڵەتی ماتۆڕسوارییان پێبدرێت و لێیبخوڕن، بوونە ئامڕازێک بۆ کۆکردنەوەی هاوڵاتیانی ئێران بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ناوەندی هەواڵ
هەڵسوکەوتی دژ بە ژنانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە ئێستاوە خۆی بەرجەستە کردووە و ماتۆڕسوارە ژنەکان بە شێوەیەکی پێکەنیناوی پشتیوانی لە "رەئیسی"ی کاندید بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن کە بە بکوژی گەنجانی ئێران ناسراوە.
لە کاردانەوەی ئەم ڕیکلامەی ژنانی ماتۆڕسوار، پەرلەمانتارێکی پێشووی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: هاتنی ژنانی ماتۆڕسوار بۆ پاڵپشتیکردنی ڕەئیسی هەڵسوکەوتێکی دوولایەنە نییە، بەڵکو بەکارهێنانی ئەو ژنانەیە لەپێناو ئامانجەکانیاندا.
جلال میرزایی، کەسێکی ڕیفۆرمخواز و پەرلەمانتاری پێشووی ئێران، دەربارەی ئەو بەکارهێنانەی ژنان وتی، هەتا پێش هەڵبژاردنەکان لێخوڕینی ماتۆڕ بۆ ژنان بە دژی کەرامەتی کۆمەڵگەیان دادەنا، کەچی ئێستا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا بەکاریان دەهێنن.
ت.پ