شاندی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی باشوری کوردستان و گرنگی هاتنی شاندی ئاشتی کرد.
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی باشوری کوردستان و گرنگی هاتنی شاندی ئاشتی کرد.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی، شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان دەربارەی دۆخی باشوری کوردستان و ڕێگرییەکانی بەردەم شاندی ئاشتی و داگیرکارییەکان کرد.
گەشە دارا، پەرلەمانتاری پێشوو، لە وتارێکیدا بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و ئاماژەی بە دێرینی گەلی کورد دا لە ناوچەکەدا و وتی: گەلی کورد هەزاران ساڵە لە ناوچەکەدا نیشتەجێیە هیچ کاتێک هەوڵی هێرش کردنە سەر گەلانی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێی نەداوە، بەڵام دەوڵەتانی دراوسێ و داگیرکەرانی کورد بەدرێژای ئەو مێژووە هێرش و داگیرکاری کردووە سەر گەلی کورد.
لیدا ڤێرت، ئاندامی شاندی ئاشتی ئاماژەی بەوەدا: ئێمە هاتووینەتە ئێرە بۆ هێنانەدی ئاشتی و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەپێناو ئاشتیدا، دەشمانەوێت گوێبیستی وتەکانی ئێوە بین، ئێمە دژی لایەنە سیاسییە کوردییەکان نین، بەڵکو دەمانەوێت هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بوەستێنین.
لیدا داوا لە دەسەڵات و حکومەت دەکەین کە بێدەنگ نەبن لە ئاست هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، وتیشی: "باشترە بەپێوە بمری وەک ئەوەی لەسەر ئەژنۆ بژیت".
ئەندامانی شاندی ئاشتی وتیشییان دڵخۆشین بە بینینی ژنانی ڕۆشنبیر و داوادەکەم کە ژنانی دیکەش فکر و بۆچوونەکانیان بخەنەڕوو، ئێوە بەتەنها نین و ئێمە لەگەڵتانین تا جیهان لە دۆخی ئێوە ئاگادار بکەینەوە.
دڵنیانیشیان دا کە گەلی کورد بەتەنها نییە و وتیان: ئێمە لێرەین چونکە کۆبوونەوەمان بۆ وەستانەوەیە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر.
شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری ڕێپێوانی هونەرمەندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ببن لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی.
ت.پ