یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە ئازادی ژنان و ژیانەوە ناودەبرێت
هەموو ساڵێک یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە چاندنی نەمام یاد دەکرێتەوە وەک هێمایەک بۆ ژیانەوە و ئازادی ژنان. ناوەندی هەواڵ
هەموو ساڵێک یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە چاندنی نەمام یاد دەکرێتەوە وەک هێمایەک بۆ ژیانەوە و ئازادی ژنان.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی، بە بۆنەی یادی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، نەمامیان چاند و ئاهەنگیان سازکرد.
لە چالاکیەکەدا ٧٢ نەمامی سنەوبەر لە لایەن ئامادەبووانەوە چێندرا کە ئاماژەیە بۆ تەمەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان.
مەراسیمەکە بە چاندنی نەمام دەستی پێکرد، دواتر بەیاننامەی ڕژاک لەلایەن لانە ئازاد، ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە، تیادا هاتبوو "پیرۆزكردنی ئەم ڕۆژە بەواتای خاوەندارێتی کردنە لەو ڕەنج و تێكۆشانەی ڕێبەر ئاپۆ بەتایبەتی ڕەنجی بێپایانی لە پێناوی ئازادی ژناندا، لەهەمان كاتدا هەڵوێستە لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و سیستەمی دەسەڵاتداری شەرمەزار".
لە درێژەی مەراسیمەکەدا، ڕووناک مەجید، بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالانی خوێندەووە و تێیدا هاتبوو "ئێمه لهكاتێكدا ئهو یاده پیرۆز دهكهین، كه ڕێبهر ئۆجهلان لهنێو كوشندهترین دۆخی گۆشهگیریی دایه و به بهرخۆدانێكی بێ وێنهوه ڕووبهڕووی ڕژێمی ئاكهپه-مهههپه دهبێتهوه، ئەو ڕژێمە فاشیستە بەردەوام لە هەوڵی تێکدانی بیر و هزری گەل و تەڤگەری ئازادی خوازە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نا دروستەوە هەوڵ دەدەن گەلی کورد بشڵەژێنن، بهڵام گهلهكهمان و تهڤگهره ئازادیخوازهكهیشی به توندی ڕووبهڕووی ئهو شهڕه تایبهته دهبنهوه و ژیان و تهندروستی رێبهر ئۆجهلان به هێڵی سووری دهبینن".
بانو هەڵەبجەیی، لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە دایک بوونی سەر لە نوێ ژیانێکی نوێیە بۆ ژنان و ئازادی.
بانو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، پیرۆزبایی خۆی بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات و دەڵێت "پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی گەلی ئازادیخوازی کورد دەکەم بە تایبەت ژنان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی سەر لە نوێ ژیانێکی ئازادە بۆ ژنان و مرۆڤایەتی، ٤ی نیسان بۆ ژنان و مرۆڤایەتی گرنگیەکی تایبەتی هەیە چونکە ڕێبەر ئاپۆ توانی مرۆڤایەتی بخاتە سەر سکە و جێپەنجەی ژنانی لە هەموو کایەکانی ژیاندا دیاری کرد، هەروەک چۆن لە وتەیەکی دا ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت تا ژن ئازاد نەبێت ژیان ئازاد نابێت".
لە درێژەی قسەکانیدا بانو دەڵێت " نەمام چاندن بۆ ئەم یادە ئاماژەیە بۆ ژیانەوە بۆ دروستبوونی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد، ئەم چالاکیانە بەس نین بۆ یادکردنەوەی ڕۆژێکی لەم شێوەیە بگرە هەموو کاتێک دەبێت لەسەر ڕێگای فکری ڕێبەر ئاپۆ بین تا ژیانێکی ئازاد بەدەست دەهێنین"، ئاماژەش بەوە دەکات گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەناو زینداندا ڕێگری ناکات لە بڵاو بوونەوەی زیاتری فکری تێکۆشان و ئازادی خوازی، پێویستە هەمووان ئەوە بزانین گەلی کورد لە سایەی فکری ڕێبەر ئاپۆ توانیویانە ئازادانە تێبکۆشن و لەسەر پێی خۆیان بوەستن.
لە مەراسیمەکەدا نمایشێکی شانۆیی لەلایەن ڕێکخراوی نوێگەرەوە بە ناوی "هەڵۆیەک لە ئاسمانی نیشتیماندا" دەربارەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێشکەشکرا و لە کۆتاییدا مەراسیمەکە بە ئاهەنگگێڕان و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.