ڕوکەن ئەحمەد: هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت

ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرە ستار، جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پیلانێکە دژی ئیرادەی گەل و بە سەرۆکایەتی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورکیا کە تەنها بەرگی داعشیان گرتووە، بەڵام خۆیان داعشن، بە ناوێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر دەستکەوتەکانی خەڵک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێرشەکان لە ٦ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب دەستیپێکرد، کە لە زۆرێک لە شارەکان کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجامدرا، پێشتریش هێرشیان کردۆتە سەر شاری حەسەکە، ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرە ستار، سەبارەت بەم بابەتە هەڵسەنگاندنێکی بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

''پیلانێک بە پێچەوانەی ویستی گەل بەڕێوەدەچێت''

ڕوکەن ئەحمەد ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە لە ٦ی کانوونی دووەم دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامن، پیلانێکە لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری و یەکڕیزی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: ''ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە شکاندنی ئیرادەی گەلە، سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک لەسەر ئیرادە و یەکڕیزی گەلەکەی و پێکەوە ژیان بونیاد نراوە، هەروەها ئەم سیستەمە جێگیرەوەیە بۆ ڕژێمە دیسپۆتییەکان کە ئامانجیان لەناوبردنە، بۆیە ئێمە ئەم هێرشانە وەک پیلانێک دژی ئیرادەی گەلانی ئێستا دەبینین''.

 

''جەنگی جیهانی سێیەم دژی ئیرادەی گەلانە''

ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، کە گەلی کورد ئەو پیلانگێڕییە بە درێژەپێدەری پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەبینێت، وتی: "بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان، ویستوویانە ئیرادەی گەل بشکێنن، ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان داوای ئاشتی کرد لە پێناو ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لە هێرش و پیلانی دڕندانە کە ئامانجیان لە ناوبردن بوو، بۆیە ئەم قۆناغە جەنگی جیهانی سێیەمە کە دژ بە خەڵک و ئیرادەیان بەڕێوەدەچێت''.

 

''هێرشەکان بە سەرکردایەتی دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دەدرێن''

ڕوکەن ئەحمەد سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە تەنها لەلایەن هەتەشەوە ئەنجام نادرێن، بەڵکو لەلایەن داعشیشەوە ئەنجام دەدرێن، هەروەها "دەوڵەتی تورکیا شەڕ لە سووریا دەکات، بۆیە دەبێت گەلی سووریا دەستوەردانی تورکیا لە سووریا قبوڵ نەکات، چونکە ئەوە ناکۆکی و ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەدا دروست دەکات و ئامانجیشیان لەناوبردنی تەبایەتی پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی سووریایە''.

 

''گەل دەسەڵاتی هەیە و دەتوانێت پیلانگێڕییەکە تێکبشکێنێت''

ڕوکەن ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە، گەل دەسەڵات و ئیرادەی چەسپاوی هەیە، لەبەر ئەوەی گەل بە ڕۆحی شۆڕشگێڕییەوە هەڵدەستێت، کۆمەڵگەش بە یەکڕیزی ڕێنمایی دەکرێت، هەروەها شەڕی شۆڕشگێڕانە تەنها چەک هەڵگرتن نییە، بەڵکو ئەوە ئیرادەی گەلە، کە دەتوانێت هەموو لایەنەکانی ژیان بگۆڕێت بۆ خەباتێکی شۆڕشگێڕانە، هونەرمەند و شاعیر و ڕۆشنبیرانیش دەتوانن لە ڕێگەی گۆرانی و نووسینەوە هەستی شەڕڤانان و بەرخۆدانیان دەرببڕن''.

 

''شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت''

ڕوکەن ئەحمەد ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا هونەرمەندان، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و پزیشکەکان لە تێکۆشەرانن، کە بە شێوازی کردەیی خۆیان خەبات دەکەن و خۆڕاگرن، وتیشی: "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەسەر زەمینە، لەناو کۆمەڵگەدا دەیبینین، هەروەها کۆمەڵگەیەک کە نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، یەکگرتوو نەبێت و ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی نەبێت، دەکەوێتە بەردەم کۆمەڵکوژی، هەروەها بە درێژایی مێژوو گەلی کورد تووشی کۆمەڵکوژییەکی زۆر بووە، بەڵام ئەمڕۆ گەلی کورد خاوەنی ئایدۆلۆژیایەکی بەهێزە".

 

'' شەرەف خاکە، نابێت دەستبەرداری خاکەکەمان بین''

ڕوکەن ئەحمەد باسی لە گرنگی بەرگری کردن لە خاک کرد و وتی: گەلی کورد خاوەنی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەیەکی قووڵە لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەرگریدا، ئێمە لە سەردەمی مێژووییدا دەژین و شایەتی بۆ دەدەین، سەرکەوتنی ئێمە لە ڕەتکردنەوەی وازهێنانە لە وڵاتەکەمان، هیچ کەسێک ئازادیمان پێنادات، ئازادی لە هێز و ئیرادە و ڕێکخراوی خۆمانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەروەها باس لە شەرەف دەکەن و شەرەف بە ژنانەوە دەبەستنەوە، بەڵام سەرکردایەتی بۆی ڕوونکردینەوە کە شەرەف نوێنەرایەتی خاک دەکات و دەبێت خاکەکەمان لە هێرشەکان بپارێزین''.

 

''ئەوان لە لاشە و کەزییەی ژنانی شەڕڤان دەترسن''

ڕوکەن ئەحمەد باسی لە دڕندەیی چەتە جیهادییەکانی هەتەشە دژی ژنان کرد و سەرنجی بۆ بەرخۆدانی شەهید ''دەنیز'' ڕاکێشا کە تا کۆتایی بۆ پاراستنی خاکەکەی خەباتی کرد و وتی: "لە حەلەب بینیمان چۆن تەرمی شەڕڤانی کورد ''دەنیز'' لە نهۆمی چوارەمەوە فڕێدرا، ئەو خەریکی پاراستنی گەلەکەی بوو لە دڕندەیی ئەوان و  هێرشی نەدەکردە سەر هیچ کەس، ئەو لە گەڕەکەکەی خۆیدا بوو، گەلەکەی دەپاراست، بۆیە خۆڕاگربوو تا شەهید بوو، هەروەها ئەو دڕندانە لە تەرمی ئەو ژنە تێکۆشەرە کوردە ترسان''.

 

''خەباتی ژن بۆ کەرامەتە''

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە خەباتی ژنان بۆ شەرەفە و وتی: لە حەسەکە بینیمان کە ژنان چۆن پاڵپشتی خەباتکارانی خۆیان دەکەن و بە ڕوونی.