شەڕڤانانی یەپەژە: وەک ژن پێکەوە شۆڕشەکەمان دەپارێزین

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە تل تەمرەوە پەیامی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دا و ڕایانگەیاند: چەکەکانمان دانانێین و بۆ پاراستنی ژنان بەکاریان دەهێنین، با ژنان پێکەوە شۆڕشەکەیان بپارێزن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر - لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سووریا بەگشتی چووە قۆناغێکی نوێی هێرشەکانەوە، دوای هاتنە سەر دەسەڵات لە شام، پرۆسەیەکی نوێ لە بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا دەستیپێکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قووڵتر بووەوە، دوای داگیرکردنی شەهبا و تل ڕەفعەت و مەنبج، ئێستا دەیانەوێت لە بەنداوی تشرین بپەڕنەوە و بگەنە کۆبانێ، لێرەدا بەرخۆدانێکی ناوازە نیشان دەدرێت، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر بە چالاکی دژ بە بنکەکانی داگیرکاری و چەتەکان پشتیوانی بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین دەکەن.

 

شەڕڤانانی یەپەژە لەسەر ئەم بابەتە قسەیان لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ئامانجی سەرەکی ساڵی ٢٠٢٥ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"

زیلان زاگرۆس پیرۆزبایی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵان و بنەماڵەی ئەو خەباتکارانە کرد کە لە شۆڕشدا گیانیان بەختکرد و ئەو خەباتکارانەی کە لە ئێستادا لە پێگەکاندا خەبات دەکەن و داستان دەنووسن لە ساڵی ٢٠٢٥، وتی: ساڵێک تێپەڕی بە هێرشی توند بۆ سەر ڕۆژئاوا، یەکێک لە ئامانجەکانمان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە ئێمە پێکەوە درێژە بەم خەباتە دەدەین، ئەوانەی دەیانەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنن و شۆڕشەکەمان شکست پێبهێنن، ئەوە با لەخەودا بیشکێنن و شکستی پێبێنن.

 

"بە چالاکی کاریگەر پاڵپشتی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەین"

زیلان زاگرۆس ڕایگەیاند کە ئەوان لە ڕێگەی چالاکییەکانی دژی بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیانەوەوە پاڵپشتی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەن و جەختی لەسەر قسەکانی خۆی کردەوە و وتی: ئەو شەڕەی کە ڕوودەدات شەڕێکی ئاسان نییە، هێرشەکان زۆر سەختن، بۆیە ئێمەش پاڵپشتی هاوڕێکانمان دەکەین کە لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن، زۆر بە سەختی دەچینە سەر بنکە و بەربەستەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان و چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدەین، سەرکەوتن هەمیشە پشکی ئێمە دەبێت، چونکە هێزمان هەیە، پڕین لە ئەزموونی بەرخۆدان و سەرکەوتن.

 

"داواکاری ڕادەستکردنی چەک وەک خەونێک دەمێنێتەوە"

زیلان زاگرۆس سەرنجی بۆ ئەو کەسانە ڕاکێشا کە دەڵێن پێویستە هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەک دابنێن و لە وەڵامدا وتی: با دوژمن و هیچ کەسێکی تر هەرگیز بیر لەوە نەکاتەوە کە ڕۆژێک چەک دادەنێین و دەگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان، زیاتر لە جاران خۆمان بەهێزتر دەکەین، خەباتمان گەورەتر دەکەین، کونی دڵی دوژمن ئەوەیە ژن دەستبەرداری ڕێگای خەبات بێت، بەڵام ئێمە ئەمە بە ڕوونی دەڵێین، ڕێگای ئێمە ڕێگای خەباتی درێژخایەنە، هەمیشە ڕێبوار لەسەر ئەم ڕێگایە دەبێت و کەمی نابێت، ئەوانەی چەکەکانیان دادەنێن و پێویستە بچنە ماڵەکانیان دوژمنانن نەک ئێمە، ئەمڕۆ ژنان له بواره کۆمەڵایەتی و سەڕبازییەکان پاڵپشتی یەکتر دەکەن و له هەڕدوو بوارەکەشدا خۆیان له بەڕامبەر دوژمناندا پڕچەک کردووه،  ئێمە بە =هێزی دەروونی خۆمان دژی دوژمن دەجەنگین، ناکرێت دوای ١٣ ساڵ لە شۆڕش، ئەمڕۆ چەکەکانمان رادەست بکەین و خەبات ڕابگرین، ڕێگای بەرخۆدان و خەبات تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

 

"کردەوە دژی هەڤاڵانمان خەباتمان لاواز ناکات"

 هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ساڵی ٢٠٢٤یان بە مژدەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجەلان لەناو هێرشەکانی ئامادەبوون و نەبوونیدا کۆتایی پێهێناو و وتی: لە کاتی شەڕدا دوژمن زۆرێک لە هەڤاڵانی ژنی ئێمەی بە دیل گرت و سوکایەتی بە جەستەیان کرد، ئەم ڕێگایە باجێکی دەوێت و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک، پێدەچێت هێرشەکان دەسەڵاتی ژنان بکەنە ئامانج، ئەم کارە کاریگەری لەسەر هەڤاڵانمان و نابێت و ئازادی زیاتر دەدات، لانەبردنی چەکەکەمان دەبێتە تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و هاوڕێ دیلەکانمان و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

 

"ئامانج داگیرکردنی ڕۆژئاوا و لەناوبردنی دەستکەوتەکانە"

ئازادی تل تەمر ئامانجەکانی هێرشە داگیرکارییەکانی خستەڕوو و وتی: ئامانج لە ناوبردنی ڕۆژئاوا و شۆڕشەکەیەتی، ئەوان نایانەوێت شتێک بە ناوی ڕۆژئاوا هەبێت، دەیانەوێت ژێردەستەیی بکەنە پشکی ئێمە و لە هەمووی زیاتر ژن دەکەنە ئامانج، چونکە دوژمن بە چەکەکەی هێرش دەکات و ژنانیش بە هێزی هزری خۆیان هەموو هێرشەکانی پووچەڵ دەکەنەوە، ئەمە جیاوازی نێوان ئێمە و داگیرکەرانە، ئەوانەی لەسەر ئەم خاکه شەڕ دەکەن و بەرخۆدان دەکەن، تەنها ژنی کورد نین، ژنی عەڕەب و سوورییش هەن، بە زۆرێک لە زمانەکان داکۆکی لەم شۆڕشە دەکرێت و خەباتی بۆ دەکرێت.

 

"ژن لە دەستی داگیرکەران بەجێناهێڵین"

لە کۆتاییدا ئازادی تل تەمر بانگەوازی بۆ ژنانی گەنج کرد و بەم قسانە کۆتایی بە وتەکانی هێنا: گەلەکەمان پڕۆسەی جەنگی زۆری ئەزموون کردووە و هەرگیز شکستی نەهێناوە، ئەمڕۆ له هەموو کات زیاتر پێویسته گەل هەستێت و ئاگاداری میراسی بەرخۆدانی بێت، با هەمووان باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئێمە بە تەنیا جێیان ناهێڵین، هەروەها ژنانیش باوەڕیان بەوە هەبێت کە شەڕڤانانی یەپەژە لە دەستی داگیرکەران بەجێناهێڵن و تا کۆتایی دەیانپارێزن، لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە ژنانی گەنج دەکەین بچنە ڕیزەکانی یەپەژە و شۆڕشەکەمان گەورەتر بکەن.