لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤٧ ژن لە ٢٠٢٤ کوژراون

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ٩٧ ژن ناچار بە خۆکوشتن کراون و ٤٧ ژنیش کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٥٢ پیاو و چوار ژن له ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون، هەروەها ٥٨٦ کەس دەستگیر کراون و ٣٠ کەسیان ژن بوون.

 

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا ٢٥٣ هاوڵاتیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، ٩٧ یان ژن بوون کە ناچار بە خۆکوشتن کراون، هەروەها ١٥٣ هاوڵاتیش کوژراون کە ١٠٦ کەسیان پیاو و ٤٧ یان ژن بوون.

 

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کۆتایی ڕاپۆرتەکدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، بەهۆی ڕێگری کردن لە ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە مەبەستی دەستڕاگەیەشتن بە زانیارییەکان، بەشێک لە ئامار و پێشێلکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خڕاوەتەڕوو، هەموو پێشێلکارییەکان ئاشکرا نەکراوە.