ڕاستی کۆمەڵکوژی سێ کەس لە بنەماڵەیەکی کوردەوە ئاشکرا بووە
ڕاستی ڕووداوێک لە گوندەکانی مەنبجەوە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە داگیرکراوە، تیرۆرکردنی سێ کەسە لە بنەماڵەیەکی کوردەوە.
سیلڤا ئیبراهیم
حەسەکە-لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە گوندی قشڵا یوسف پاشای شارۆچکەی ئەبوقەلوەل، سێ تەرم لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتی ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆزرانەوە، ڕوون بوو کە سێ کەس لە یەک بنەماڵە بە دەستی دەوڵەتی تورکیا کوژراون. ناوی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، فەتومە ئەلشمانی تەمەن ٧٠ ساڵە، محەمەد خەلیل هاوژینەکەی تەمەنی ٧٠ ساڵە و کوڕەکەیان سولەیمان تەمەنی ٣٠ ساڵە.
ئەوان کوژران کاتێک ڕێگە بە باندەکانی ماڵەوەیان نەدەن
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" ڕایانگەیاندووە کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا سێ کەسیان کوشتووە، چونکە دەیانویست ماڵەکەیان بدزن و ڕێگەیان پێنەدراوە، ڕوون بوو کە ڕووداوەکە پێش ئەوەی چەتەکان لە لە گوندی قشلا یوسف پاشا بڕۆن ڕوویداوە.
خێزانی سێ کەس بەڕەچەڵەک خەڵکی باکووری شاری کوردستانن بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکان بەهۆی شەڕەوە بە ناچاری چوونە سووریا، گوندی قشڵا یوسف پاشای شارۆچکەی ئەبوقەلوەل. لە شاری مەنبج و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمەڵگەکانی سووریادا خستووەتە ڕوو.
قەسەدە پڕوپاگاندەی تۆڕەکانی مافی مرۆڤی سووریای ڕەتکردەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا ئیدیعای کردبوو کە ئەو سێ کەسەوە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتک کراونەتە ئامانج و بەڵام قەسەدە ئەمەی ڕەتکردەوە.