شاندی ئاشتی: بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان، بوونە ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکانمان

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی کە بڕیاربوو سەردانی باشوری کوردستان بکەن بۆ چاودێری داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان، لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کران و دیپۆرتی ئەڵمانیا کرانەوە، لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی ئاشتی بە ناوی "شاندی نێونەتەوەیی ئاشتیی و ئازادی بۆ کوردستان"، پێکهاتبوون لە زیاتر لە ١٤٠ کەسی سیاسی، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیست، فێمینیست و ڕۆژنامەنووسی کورد و بیانی، بڕیاربوو سەردانی باشوری کوردستان بکەن بە مەبەستی سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان و ڕێگریکردن لە هێرشەکانی دەوڵەتی توکیا و کۆتایهێنان بە شەڕ، بەڵام لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستبەسەرکران و بەیانی ئەمڕۆ کۆتا گروپیان دیپۆرت کردەوە بۆ ئەڵمانیا.

 

پاش گەشتنەوەیان بە ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە ڕێگرییەکانی پەدەکە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە.

 ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

وەک سیاسەتمەدار، ئاکادمیسیەن، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئەندامی سەندیکا، ڕۆژنامەنووس، فمنیست و ژینگەپارێز، لە ١٤ وڵاتەوە هەستاوین بۆ چاودێریی دۆخەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕ و وێرانکاریی، ویستمان بە ١٥٠ کەسەوە، لایەنە سیاسەکان بۆ دانوستان هانبدەین و لەگەڵ پەرلەمانتاری هەموو پارتەکان کۆببینەوە و سەردانی هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان بکەین.

 

داگیرکاریی سوپای تورک پێشلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بێگومان قبوڵ ناکرێت، جێی خەمگینییە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەم بارەیەوە بێدەنگە، خامساردە و بۆ ئەوەی تورکیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجوڵێتەوە، هەنگاو نانێن.

 

 بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان، بوونە ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکانمان لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی باشووری کوردستاندا، ، ئەو ڕێکخراوانەی ئێمە بە نیازز بووین سەردانیان بکەین، چاوترسێن کران و خۆیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئێمە کشاندەوە، بەشێکی گەورەی شاندەکەمان تەنانەت نەیانتوانی بچنە کوردستان، تا ئێستا ٢٥ ئەندامی شاندەکەمان دیپۆرت کراونەتەوە یانیش سەرقاڵی دیپۆرت کردنەوەیانن، هەروەها ٢٧ ئەنداممان لە فڕۆکەخانەی دۆسەڵدۆرفی ئەڵمانیا ئاستنەگ کران و ڕێگە نەدرا بچنە کوردستان.

 

ئەو ئاستەنگییانە هیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستوورییان نییە، تەنانەت هیچ هۆکارێکی ڕەوا و سروشتیشیان نییە، ئێمە بۆ پشگیریی لە گەلی کورد و گروپە ئەتنیکیی و ئاینییەکانی کوردستان لەوێ بووین، ئێمە ئەنتەرناسیۆنالیستین و نوێنەرایەتی هیچ پارتێکی کوردی ناکەین، ئێمە دژی ئەوەین کە کوردەکان لەلایەن دەوڵەتانی دەرەوەوە ڕووبەڕووی داگیرکاری ببنەوە، ئێمە بەهۆی هیچ پارتێکی کوردەوە لەوێ نەبووین، ئەم هێرشانە بۆسەر گەلی ڕەسەن و سروشتی کوردستانە، ئەمە داوێکە، نیگەرانیی هەیە کە داهاتووی کوردەکان، ئاشتی و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە مەترسییەوە و بەرەو شەڕێکی چەکداری بیبات

 

داواکاریمان ئەوەیە، کە هەموو کوردێک لەم بارەوە هۆشیار بێت و دانوستان پێشبخرێت، پێویستە چارەسەرییەکی سیاسیی بدۆزرێتەوە و هەڵویست لەدژی هەڕەشە دەرەکییەکان بنوێندرێت.

 

داواکارییەکان:

١- ئەندامانی شاندەکە کە دەستگیرکراون یان سنوورداش کراون، ئازاد بکرێن و ڕێگەیان پێبدرێت کە پەیوەندیی بە ئەوانی دیکەوە بکەن.

٢- لایەنە سیاسییە کوردەکان پێکەوە دانوستان بکەن.

٣- داوا لە ڕێکخراوە مرۆیی و سیاسییە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە پشتیوانیی لە چارەسەریی ئاشتیانە بکەن.

٤- سوپای تورک پێویستە دەستوبرد بکشێتەوە.

 

ت.پ