خانەنشینانی سنە: مەرگ بۆ درۆزن، ئازادی بۆ مامۆستایانی زیندانیکراو

لە درێژەی ناڕەزایەتی خانەنشینان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆش خانەنشینانی سنە لە بەردەم سندوقی خانەنشینی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

سنە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، خانەنشینانی شاری سنە جارێکی دیکە لە بەردەم سندوقی خانەنشینی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

 

خانەنشینان یەکسانکردن و زیادکردنی موچە، هەروەها دابینکردنی بیمە بە مافی خۆیان دەزانن و داوای جێبەجێکردنی

داواکارییەکانیان دەکەن.

 

خانەنشینان بە وتنەوەی دروشمەکانی "مەرگ بۆ درۆزن، ئازادی بۆ مامۆستایانی زیندانیکراو" گرتبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دووپاتیان کردەوە ئەم ناڕەزایەتییە بەردەوام دەبێت تا مافی خۆیان بەدەست دەهێنن.

 

پێداگری خانەنشینان لەسەر مافەکانیان دەسەڵاتی ناچار کرد وەڵام بدەنەوە و ئەمڕۆش سەرۆکی خانەنشینان محەمەد ئەحمەدی ئامادەبوو بۆ وەڵامدانەوەیان و وتی: "هاوکات لەگەڵ یەکسانکردن و بیمەی تەواوکەریشدام"، ژن و پیاوانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە داوایان لێکرد وەڵامی بداتەوە، چونکە هەمیشە بەڵێنی زۆریان لەلایەن بەرپرسانەوە پێدەدرێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت بەڵێنەکانیان بە تاڵە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری کۆبوونەوەکەدا بینران، هەر کە چوونە ناو شەقامی ئەردەڵانەوە دوکاندارەکان دوکانەکانیان داخست بۆ ئەوەی سووکایەتییان پێ نەکەن و ئەفسەرەکان لە ناو دوکانەکانەوە چاودێری نەکەن، هەروەها لەسەربانەکانیش هێزە ئەمنییەکان دەبینران.