لە ٦ مانگدا زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو، لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ٢ هەزار و ١٥ نەخۆش داخڵ كراون و ١١٣ نەخۆش لەبەشی چاودێری وورد داخڵ كراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری هەزار و ٦٨٤ نەشتەرگەری جۆراوجۆر و ٤٦ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوە، ئەو نەشتەرگەییانە ٢٥ یان تایبەت بوون و ٥٢٧ نەشتەرگەری سەرووگەورە و ١٨٩ نەشتەرگەری گەورە و ٩٣ نەشتەگەری مام ناوەند و بچووك بووە.
لەشەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ٥١ هەزار و ٥٤٨ شیكاری تاقیگەیی و هەزار و ٤٦١ تیشك و هەزار و ١٠٧ سۆنەر و ٥٦٦ پشكنینی سیتی سكان كراوە، هەروەها ٦٢٤ نازور و هەزار و ٩٣ چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.