مریەم سەمقانی دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

پێشتر مریەم سەمقانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن لە دژی ڕژێمی ئێران، سزای ٩١ ڕۆژ زیندانیکردنی بۆ دەرکرا، دوێنێش بە تۆمەتی جێبەجێکردنی سزاکە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیران مریەم سەمقانی هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری گیورگان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هێزە ئەمنییەکان هۆکاری دەستگیرکردنەکەی وەک جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی ڕاگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردنەکەشیدا مۆبایلەکەی لێسەندرا.

 

مریەم سەمقانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن لە دژی ڕژێم کە لەلایەن ئەنجومەنی تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکراوەتەوە، بە ٩١ ڕۆژ زیندانی کردن سزادرا.

 

مریەم چالاکوانی مەدەنی دانیشتووی شاری گیورگانە، پێشتر چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و دادگای شۆڕش سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ دەرکردووە، لەگەڵ چەندین چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن دژی ڕژێم، سوکایەتی بە ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران و کۆمیسۆن و تەبانی، بەڵام لە لیستی لیستەکانی لێبوردنی گشتی ناسراو بە "نیم شەعبان"دا کەیسەکەی داخرا و بە کافەلەت ئازادکرابوو.

 

ت.پ