مەکەگە سەبارەت بە زەینەب دورگوت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکەگە سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس زەینەب دورگوت کە هەڕەشەی لێکرابوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە لەگەڵ زەینەب دژی ئەم عەقڵیەتە وەستاوین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "MKG" لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیدا لێدوانێکی سەبارەت بە زەینەب دورگوت پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" بڵاوکردەوە، کە لە شرناخ “باندی لەشفرۆشی”ی ئاشکرا کرد و لەلایەن بنەماڵەی کەنان تاتارەوە هەڕەشەی لێکرا کە لەو دۆسیەیەدا دادگایی دەکرێت.

 

مەکەگە وتی: پەیامنێرمان زەینەب دورگوت کە “باندی لەشفرۆشی”ی لە شرناخ ئاشکرا کرد، لەلایەن بنەماڵەی یەکێک لە تاوانبارانی ئەو دۆسیەیە، کەنان تاتار هەڕەشەی لێکرا، ئەم هەڕەشەیانە لە دژی ڕۆژنامەنووسێک کە کاری خۆی ئەنجامدا، جێگەی قبوڵکردن نییە، ئێمە لەگەڵ زەینەب دژی ئەم عەقڵیەتە وەستاوین.