ئەزموونی ئاوارەیی پڕ لە ئاڵەنگاری دەبێتە هەلێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری

شێخا ئەحمەد، وەک هەزاران ژن، بەهۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر ناچار بوو ئەو گوندە جێبهێڵێت کە تێیدا گەورە بووە، لەناو گەشتە سەختەکەی ئاوارەبووندا، بڕیاریدا بە کارکردن لە پیشەسازی تەنووری قوڕ و شانە هەنگەکاندا ڕووبەڕووی بارودخی سەخت ببێتەوە.

سۆرگۆڵ شێخۆ

 

زرگان-کاتێک شەڕ یان کارەسات سەرهەڵدەدات، ژن لە دڵی ئازارەکاندایە، بۆ ئەوان ئاوارەبوون دەبێتە ئەزموونێکی بوونگەرایی پڕ لە ئاڵەنگاری جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، لە سووریا هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەندێک ناوچە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ناچار کردووە گوند و ماڵەکانیان بەجێبهێڵن لە ترسی بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆ یان توندوتیژی سێکسی لە ناوچە گرژییەکان.

 

کۆچکردن یان ئاوارەبوون بارگرانییەکی بەرچاو لەسەر ژنان دروست دەکات، کە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری و سەختی دەبنەوە، تەنها پەنابەران نین کە لە کامپەکاندا دەژین، شێخە ئەحمەد، هاوڵاتی گوندی تەل وارد کە دەکەوێتە شاری زرگان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ماڵەکەی کە دەکەوێتە بەرەکانی پێشەوە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی وێران بووە، وەک دەیان هەزار ئاوارە، چاوەڕێی ڕزگارکردنی خاک و گوندەکەی و گەیشتن بە ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری دەکات.

 

شێخا ئەحمەد لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لە پرۆژەیەکی کشتوکاڵی نزیک گوندی عەرەبخان لە ڕۆژهەڵاتی زرگان دەژین و خولەکەکان دەژمێرن تا داگیرکەران زەویەکانیان بەجێدەهێڵن، بتوانن بە پارێزراوی بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.

 

"لە دایکمەوە فێربووم و ئەوەی فێربووم گۆڕیم بۆ شتێکی بەرجەستە"

لە کاتی گەشتەکەماندا بۆ گوندەکانی زرگان، سەرنجمان بۆ ئەو فڕنی نان و شانە هەنگانەی کە شێخە ئەحمەد دروستی کردبوو، ڕاکێشرا، لە دایکیەوە فێری هونەری دروستکردنی فڕنی نان بووە، هەروەها بۆتە پیشەیەکی گرنگ بۆ ژنانی گوندەکان، دایکم فێری کردم، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە دەستم کرد بە دروستکردنی فڕنەکان بۆی، ئەمە یەکەم ساڵە فڕنەکانم بۆ دروستکرد، لە ڕابردوودا تەنها بۆ خۆمان دروستمان دەکرد، بەڵام ئێستا بە دراوسێکانمان دەیفرۆشین، دوای ئاوارەبوونمان پێویستمان بە داهاتێکە کە هاوکارمان بێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەمان.

 

شانە هەنگەکان: ئەزموونێکی یەکەم

شێخە ئەحمەد جگە لە دروستکردنی فڕن، دەستیکردووە بە دروستکردنی شانە هەنگەکان، جاران لە ماڵەکەماندا هەنگمان بەخێو دەکرد، کاتێک دارمان نەبوو، دایکم شانە هەنگەکانی تەقلیدی لە گڵ دروست دەکرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر داوامان لێکرا شانە هەنگەکان دروست بکەین، ئەمەش هانی داین شانبەشانی فڕنەکان دروستی بکەین.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەمساڵ هاوڵاتیان دەستیان بە بەخێوکردنی هەنگ کردووە، بۆیە خواست لەسەر شانە زیادی کردووە، دروستکردنی پێویستی بە کار و هەوڵێکی زۆر هەیە، گرنگیدانی زیاتر بۆ دڵنیابوون لە یەکگرتوویی، ئەمە ئەزموونێکی سەرەتایی باشە، بەڵام جاری داهاتوو باشتر دەبێت، بێگومان بەردەوام دەبین لە دروستکردنی بەپێی خواست.

 

پلانی دروستکردنی تەنور جێگرەوەیەک بوو بۆ دابەزینی کشتوکاڵ

شێخا ئەحمەد هۆکاری ڕووکردنەوە بۆ دروستکردنی تەنور ڕوون دەکاتەوە، وتی: کشتوکاڵ بەگشتی ئەمساڵ بەرهەمی کەمی هەبووە، ئەمەش وای لێکردم دەست بە دروستکردنی تەنور بکەم، چونکە من و دایکم بە تەنیا دەژین، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانمان دابین بکەین، بۆ ئەوەی بژین دەبێت زۆر کاربکەین و جێگرەوە بدۆزینەوە، هەر بۆیە سێ ڕۆژ جارێک تەنورێک دروست دەکەم، تا ئەو کاتەی هاوڵاتیان و دایکان پێویستیان بە تەنور، من بەردەوام دەبم.

خۆشی ئەو تەواو دەبێت کاتێک ژنەکان لە دەوری فڕنەکە کۆدەبنەوە و پێدەکەنن

 

شێخا ئەحمەد خۆشحاڵی خۆی بە تەواوکردنی فڕنەکە دەربڕی، دڵخۆشی من تەواو دەبێت کاتێک یەکێک لە دایکەکان دەیکڕێت و هەویرەکە ئامادەدەکات و پێکەوە دەچنە فڕن بۆ ئەوەی لەنێوان پێکەنین و گاڵتەجاڕیدا نانی خۆیان دەبرژێنن، من فڕنەکە دروست دەکەم، دایکێکی دیکە نانەکە دروست دەکات، ژنانی گەڕەکەکەش لە دەوری کۆدەبنەوە، ئەمە هەستێکی جیاوازە بۆ من، و ساتێکی بەنرخە.

 

شێخا ئەحمەد باسی لەوەشکرد، داواکاری سەرەکی ئەوان ئەوەیە کە تورکیای داگیرکەر خاکەکەیان بەجێبهێڵێت، وتی: ئەگەر خاکەکەمان بەجێبهێڵێت، ئاسایش و سەقامگیری بەدی دێت، ئێمەش بێ ترس لە داهاتوو دەخەوین، پێمان سەیر نابێت بەیانی دەبینین یان لە تەقینەوە یان بۆردوومانێکدا ئەندامێکی خێزانەکەمان لەدەست دەدەین، دووپاتی کردەوە کە ئێمە جگە لە تورکیای داگیرکەر هیچ دوژمنێکی دیکەمان نییە، لە ڕابردوودا لە هەر کوێیەک دەچووین، کەس پرسیاری ناسنامەمان لێ نەدەکرد، ئایا کورد بووین یان عەرەب، ئازادیمان سنووردار نەبوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو خراپتر گۆڕاوە.

 

"هیوادارین شەڕی ناوچەکەمان کۆتایی پێ بێت"

شێخا ئەحمەد هیوای خواست ئەو خوێنڕشتنە بوەستێت، دەبێت مێشکی هەمووان لەسەر بونیادنانی میللەت بێت، جێگەی خۆی بۆ ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی نەدات، داوای لە هەموو ژنانی ئاشووری و کورد و عەرەب کرد یەکبگرن و زیاتر کار بۆ بونیادنانی میللەت بکەن، متمانە و باوەڕم بە ڕۆڵی ژنان هەیە، ئەوان ئازادی بۆ ئەم وڵاتە جەنگاوییە دەهێنن، ئەگەر ئاشتییەکی هەمیشەیی بەدیبهێنرێت، بەدڵنیاییەوە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتیایەتی دەکرێت.

 

"ژنانی گوندنشین پێویستیان بە پشتیوانی هەیە"

شێخا ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە پرسی ژنان کرد کە پشتیوانی ژنانی گوندنشین بکەن، ژنان خوازیاری کارێکن کە بتوانن پێداویستی ڕۆژانەیان دابین بکەن بەبێ ئەوەی چاوەڕێی پیاوان بکەن، ژنانی گوندنشین پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە، پێویستە پڕۆژەی بچووک کە لەگەڵ لێهاتووییەکانیان بگونجێت بۆیان دابمەزرێندرێت، بەو پێیەی زۆرێک لە کچان و ژنانی بەساڵاچوو لە گوندەکان بۆ چەند مانگێک لەکاتێکدا بێکار دەمێننەوە، بۆیە داوا لەو ڕێکخراوانە دەکەم کە پەیوەندییان بە پرسەکانی ژنانەوە هەیە، گرنگی بە ژنانی گوندنشین بدەن و پاڵپشتیان بکەن.