مانگرتن بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٥١ دایە
مانگرتنی ئامینە شەنیاشار کە دوو کوڕ و هاوژینەکەی کوژراون و کوڕێکی دیکەشی لە زینداندایە، بۆ "دادپەروەری" ٥١ ڕۆژە لەبەردەم دادگادا بەردەوامە
ڕەحا
مانگرتنی "دادپەروەری" ئامینە شەنیاشار لە گەڵ کوڕەکەیدا، فەرید شەنیاشار ماوەی ٥١ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕەحا بەردەوامە.
دایە ئامینە، هاوژین و دوو کوڕی لە هێرشێکی پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕەحا بە ناوی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز کوژران و ماوەی ٥١ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕەحادا داوای ئەوە دەکات تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا خێزانی شەنیاشار ئاماژەیان بەوەداوە: ئەو زوڵمەی بەسەر ئێمەدا هات دەبێتە بەڵگەفیلم، لە ماوەیەکی کورتیشدا دەبێتە ڕۆمانێکی تراژیدی، کۆمەڵکوژیی لە نەخۆشخانەی پرسوس، بە ڕۆڵی سەرەکی: ئیبراهیم خەلیل یەلدز، هاوکاران: بنەماڵەی یەڵدز، سپۆنسەر: سیستم، بۆیە دەستی خوێناویتان لەسەر دادپەروەری هەڵگرن.
ت.پ