مامۆستایانی گەرمیان بە بەردەوامی خۆپیشادان سوورن لەسەر داواکارییەکانیان

ئەمڕۆ، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، مامۆستایان دەستیان بە خۆپیشادان کردەوەو جەختیانکردەوە تا بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان بایکۆت ناشکێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی دووەم، مامۆستایانی ناڕازیی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە مامۆستایان  هاوڕێی نیوە ڕێ نەبن و ئێمە تەنها داوای مافەکانمان کردووە.

 

وتیان: له ئامانجەکانمان نزیک بووینەتەوە و پێویستە پشتی یەک بەرنەدەین، سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە خزمەتتمان کردووە لەسەر داواکردنی مافەکانمان غیاب دراوین ئەمەش ئەنفالێکی ترە.

 

مامۆستایانی ناڕازیی جەختیان لەوەکردەوە سوورن لەسەر بایکۆت تا ئەوکاتەی حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە.