ڕۆلاند گارۆس ٢٠٢٥؛ لە یاری کۆتاییدا سابالێنکا و گاوف دووانەی دەکەن
سەدۆبیست وچوارەمین خولی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس لە فەرەنسا لە بەشی ئافرەتان دیاریکرا.

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی حوزەیران، قۆناغی پێش کۆتایی گراند سلامی ڕۆلاند گارۆسی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو و ئارینا سابالینکا کۆتایی بە بردنەوەی ٢٦ یاری ئیگا ئۆسویسیم هێنا لە گراند سلامی ڕۆلاند گارۆس و گەیشتە یاری کۆتایی.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، لە یەکەم یاری پێشکۆتایی نێوان یاریزانانی ژمارە یەک و ژمارە پێنجی ئافرەتانی تێنسی سەرزەوی ئافرەتان، ئارینا سابالێنکا کۆمەڵەی یەکەمی بەدەستهێنا دوای ئاڵوگۆڕی هەشت پشووی خزمەتگوزاری لە یارییەکانی یەکسانبووندا، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا پاڵەوانی بەرگریکاری سێ جاری کۆتایی، ئیگا ئۆسڤیسیم، بە ئەنجامی ٦-٤ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و چارەنووسی یاریزانی کۆتایی لە کۆمەڵەی سێیەمدا دیاریکرد. لە کۆمەڵەی سێیەمدا یارییەکە بوو بە یەکلایەنە و ئارینا سابالێنکا بە ئەنجامی ٦-٠ لە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردەوە و تاجی براوەی یاریگاکەیان لەسەر دانرا.
بەم سەرکەوتنە ئەستێرەی بیلاڕوسی بۆ یەکەمجار لە یاریگای ڕۆلاند گارۆس گەیشتە یاری کۆتایی و بۆ جاری شەشەمیش لە گراند سلامدا.
شایانی باسە کە ئارینا سابالینکا یەکەم یاریزانە لە دوای سێرینا ویلیامز لە ساڵی ٢٠١٦ کە بگاتە یاری کۆتایی سێ پاڵەوانێتی گراند سلامی لەسەریەک (ئەمریکی ئۆپن ٢٠٢٤، ئوسترالیا ئۆپن ٢٠٢٥، فەرەنسی ئۆپن ٢٠٢٥).
بەڵام لە دووەم یاری پێش کۆتاییدا، کۆکۆ گاوف بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە لویس بۆیسۆنی بردەوە و دوای سێ ساڵ گەیشتە یاری کۆتایی ڕۆلاند گارۆس.
پلەی دووەمی تێنسی ئافرەتان بە ئەنجامی ٦-١ و ٦-٢ لە نوێنەری سەرسوڕهێنەری وڵاتی میوانداری بردەوە و گەیشتە سێیەم یاری کۆتایی لە چوار پاڵەوانێتی گراند سلامدا.
بەم شێوەیە ڕووخساری یاریزانانی کۆتایی ئەم وەرزەی ڕۆلاند گارۆسیش دیاریکرا و ڕۆژی شەممەش کۆکۆ گاوفی ئەستێرەی ئەمریکی تەمەن ٢١ ساڵ ڕووبەڕووی ئارینا سابالینکای تۆوی ژمارە یەک دەبێتەوە لە تێنسی سەرزەوی ئافرەتان.
ئەمە یازدەهەمین یاری نێوان کۆکۆ گاوف و ئارینا سابالێنکایە و هەر یاریزانێک لە دە یاریی پێشوودا پێنج سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. هەروەها ئەم دووانە لە یاری کۆتایی ئەمریکای کراوەدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، کە بە بردنەوەی گاوف کۆتایی هات، بەڵام دوایین جار کە ئەمساڵ لە یاری کۆتایی مەدریددا یەکتریان بینی، سابالێنکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
جگە لەوەش لویس بۆیسۆنی فەرەنسی کە بە پلەی ٣٦١ هاتە پاریس، بە ئاستە بەرزەکەی لە یەکەم گراند سلامدا ٢٩٦ پلە لە ڕیزبەندی نوێدا بەرز دەبێتەوە و لە پلەی ٦٥دا دەبێت.