لە مانگی ئایاردا ٢١ ژن لە تورکیا کوژران
بەگوێرەی ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی ئایاردا ٢١ ژن کوژراون و ١٩ ژن و٣ منداڵیش لەژێر هەلومەرجێکی گوماناویدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ - لە زۆرێک لە شارەکانی باکوڕ کوردستان و تورکیا، توندوتیژی پیاوان بەردەوامە و گیانی ژن و منداڵانی لێدەسەنێتەوە. لە کاتێکدا کە دامەزراوە فەرمییەکان بە شێوەیەکی شەفاف زانیاری لەسەر ژنانی کوژراو بڵاو ناکەنەوە، بەڵام ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان بڵاودەکرێنەوە و داتای سنووردار وێنەی ڕاستەقینە و تەواوەتی دۆخی ئێستا نیشان نادەن. لەم نێوەندەدا ژنان لە سێبەری نەبوونی داتای فەرمی و گوتارەکانی شەرعیەتدان بە توندوتیژی پیاوان لەلایەن حکومەت و سیاسەتی بێ سزای سیستەمی دادوەرییەوە بەردەوامن لە خەباتکردن بۆ مافی ژیانیان.
بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە ڕاپۆرتە میدیاییەکانەوە کۆیکردۆتەوە، لە مانگی ئایاردا ٢١ ژن کوژراون و ١٩ ژن و ٣ منداڵیش لە هەلومەرجێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.
تاوانباران ئەو کەسانە بوون کە لە ژنانەوە نزیکترینن:
٢١ ژن لە مانگی ئایاردا بوونەتە قوربانی توندوتیژی لەلایەن پیاوانەوە، زۆربەیان نزیک بوون لەوان:
ژنێک لەلایەن زاواکەیەوە کوژراوە، ژنێکی دیکە لەلایەن پیاوێکەوە کە لێی جیابووەتەوە، یەکێکیان لەلایەن دراوسێکەیەوە، چوار ژن لەلایەن هاوسەرەکانی پێشوویەوە، سێ ژن لەلایەن مێردەکانی ئێستایەوە، دوو ژن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، یەکێک لەلایەن مامییەکەوە، یەکێکیان لەلایەن کوڕەکەیەوە، یەکێکیان لەپرۆسەی جیابوونەوەدا، سێ لەلایەن کەسوکارەوە، دووان لەلایەن هاوبەشێکی سۆزداری و یەکێکیان لەلایەن خاوەن خانووەکەیەوە.
ئەو پارێزگایانەی کە ئەم کوشتنانەیان تێدا ڕوویداوە بریتین لە: یۆزگات، ئیزمیر، ئەستەنبوڵ، کوتایسی، چاناکاڵە، تۆکات، مەرمەڕە، کۆنیا و ئیغدر هەریەکەیان ژنێکیان لەدەستداوە، ئەنقەرە دوو ژنی لەدەستداوە، بالیکەسیر دوو ژنی لەدەستداوە، گیرەسون دوو ژنی لەدەستداوە، عوسمانییە دوو ژنی لەدەستداوە و ئەدانا سێ ژنی لەدەستداوە.