غەززە لەژێر ئاگر و وێرانکاریدا لە جەژنی قورباندا

بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک جەژن لە غەززە بە وێرانکاری و برسێتی و ئاوارەیی بەخۆیەوە بینیوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بە دەیان کەس کوژراون.

ناوەندی هەواڵ- لە ٨١هەمین ڕۆژی دەستپێکردنەوەی شەڕەکانی غەززە و هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، هێزەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ناوچەکانی کەرتی بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیان کردە ئامانج. هێرشەکان کە لە خان یونس و ڕەفەح و ناوچەکانی نیشتەجێبوون ئەنجام دراون و گیانی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەوان ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە. تەنها شەوی پێش جەژن، لانیکەم ٤١ کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. خەڵکی غەززە لە بارودۆخی برسێتی و ئاوارەیی و بێ ماڵ و حاڵدا بەردەوامن، لە کاتێکدا ترسی فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنی زەمینی زیادی کردووە.