دایکانی شەممە: ٣٠ ساڵە جەژنمان نەکردووە
دایکانی شەممە ڕایانگەیاند کە هەرگیز جەژنیان نەکردووە، چونکە گۆڕێکیان نییە سەردانیان بکەن و لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای ئازیزانیان یاد دەکەنەوە.

ئەستەنبوڵ
دایکانی ئاشتی لە هەفتەی هەزارو ١٥٤دا جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە چارەنووسی بێسەروشوێنەکان بپرسن، دایکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کە لەم هەفتەیەدا لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای کۆبوونەوە، پرسیاریان لە چارەنووسی ڤێیسل گونەی کرد کە لە کاتی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولدا دەستگیرکرا و دواتر لەسێدارەدرا.
هەروەها هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانیدەم پارتی لەو ڕاگەیەندراوەدا بەشداری کرد،زەینەب یڵدز، ئەندامی کۆمیسیۆنی بێسەروشوێنکراوانی ئیحد ڕایگەیاند کە کەسوکاری زیندانییەکان گۆڕی منداڵەکانیان نییە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی بکەن و وتی: دایکەکان دێنە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای بۆ ئەوەی قەرنەفیل لەسەر گۆڕی کەسوکارەکانیان دابنێن. ڤەیسل گونەی تەمەن ٢٤ ساڵ لە کاتی کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلوولدا دیارنەماوە، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠دا لە ماڵەکەی خۆی لە ئامەددەستبەسەر و ڕاگیرا. لە دادگای ٢ی فریاکەوتنی سەربازی هەرێمی ئەدەنە دادگایی کرا، یەکەم دانیشتنی دادگا لە ٦ی شوباتی ١٩٨١ بەڕێوەچوو، دواجار لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨١ سزای بەسەردا سەپێندرا و لە زیندانی ئامەد جۆری E بوو، دوای ون بوو. ئەفسەر بورهان ئەردەم بەڵگەنامەی ژمارە ٢٦٦ی پێدراوە و ڕایگەیاندووە کە تەرمەکەی دراوەتەوە، بەڵام تەرمەکە ڕادەستی ئەو خێزانە نەکراوە. خێزان و کەسوکاری گونەی ساڵانێک بە دوای تەرمەکەدا گەڕاون. بەڵام تا ئێستا نە تەرمەکەی نە گۆڕی ڤیزەل گونەی نەدۆزراوەتەوە، تەرمەکەی ون بوو.
دوای چالاکییەکە دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای قەرنەفیلیان دانا.