لە سلێمانی تیرۆرکردنی یەنار محەمەد شەرمەزار کرا

تۆڕی هەشتی مارس و ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا تیرۆرکردنی یەنار محەمەدیان، شەرمەزار کرد و هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، لەسەر خەبات و تێکۆشانی یەنار بەردەوام دەبن.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی سلێمانی، ڕێکخراوی تۆڕی هەشتی مارس، بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوانی مافەکانی ژنان، بە وەستانێک تیرۆرکردنی یەنار محەمەد، چالاکوانی بەغدادیان بە بەرزکردنەوەی چەندین پەیام و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" شەرمەزار کرد.

 

بەهار مونزیر، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی هەشتی مارس ئاماژەی بەوەکرد، یەنار محەمەد لە دوای رووخانی رژێم لە کەنەداوە گەرایەوە بەغداد کاتێک بارودۆخ چەن سەخت بوو ئەو، ئەو ژیانەی هەڵبژارر وەک دامەزرێنەری رێکخراوی ئازادی ژنان رۆڵیکی باڵای گێراوەو کارو خەباتی لە عێراق و دەرەوەی ناوچەکەشدا بۆ نەمانی هاوسەرگیری پێشوەختە و کوشتنی ژنان و ڕێگریکردن لە هەموواری یاسای باری کەسێتی کردووە، ناوبراو براوەی خەڵاتی رانکۆ خەڵاتێکی جیهانی بوو، چەندین جار ڕێزلێنانی جیهانی لە پێناو کارو خەباتدا پێبەخشراوە، هەروەها هەر هەرەشەو تیرۆرێک دژی ئەو تەنها هێرش نییە بۆ یەک کەس بەڵکو بۆ هەموو ژنانە، ئێمە داوا دەکەین لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت و ئەنجامدەرانی رابگەیەرێت و داوای پشتیوانی تەواو دەردەبڕین لە تەواوی چالاکوانانی ژنان  کە داکۆکی لە ئازادی دەکەن. 

 

نەوزاد بابان، بە ناوی رێکخراوی بەدیلی کۆمنیست و هاوڕێی یەنار محەمەد، وتی: کاتێک سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی لە سلێمانی کرد، پێموت بۆ لقێک ناکانەوە لە هەرێن. وتی ئێمە بۆ خەبات ئەکەین کە هاورێکانمان لێرە هەمان کار دەکەن، یەنار لە کاتێکدا تیرۆر کرا هەموو ساڵێک دەیانویست ساحەی تەحریر سوور بکات و هاوار بکات نا بۆ ژن کوشتن، ئەو تیرۆسستانەی کە خاوەنی تانکن لە دەنگی یەنار محەمەد ترسان، دوێنێ هەستان بە تیرۆرکردنی یەنار محەمەد هەڵسوراوی رێکخراوی ژنان لە لایەن تیرۆرستانی دژە ژنەوە، ئامانجیان هێنانەدی ئەجێندای کۆنەپەرستەکانیانە و پێشتر لە بزووتنەوەی ژنان لە کوردستان رۆلیان بووە، ئەم رێکخراوە میراسی ئەو سونەت و خەباتە بوو کە دوای ٢٠٠٣ وە، یەنار لە ناو کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری و دژە ژن دوای چەندین هەRەشە مەیدانەکەی جێنەهێشت دواتر بووە قوربانی ئەو فیکرەو چەندین ژنی رزگار کردووە لە ماوەی کارکردنیدا، چەندین خەڵات و رێزلێنانی وەرگرتووە و لەسەر ئاستی جیهاندا لە لیستی ئەو کەسانەدا بووە کە کاریگەری هەبووە لەسەر جیهان، لەدەستدانی یەنار کۆسپێکی گەورەیە و خەباتەکەی بەردەوام دەبێت. 

 

" تیرۆرکردنی ژنانی چالاکوان ئامانجی سیاسییە بۆ کپکردنەوەی دەنگی ژنان" 
هانا شوان، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، وتی: کوشتن و تیرۆرکردنی ژنە چالاکوان یەنار محەمەد شەرمەزار دەکەین، ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بارودۆخەی بۆسەر ژنانی چالاکوان ڕوویداوا کۆبووینەتەوە، تیرۆرکردنی شەهید یەنار محەمەد دەستی ڕەشی سیاسەتی لە پشتەوەیە، یەنار لە لایەن ڕێکرخراوەکانەوە بەردەوام ژنانی داڵدەدەدا و ژنانی لە دەستی ئەقڵیەتی پیاوسالکاری ڕزگار دەکرد، ژنانی لە کوشتن ڕزگار دەکرد، بەردەوام بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان و وەستاوەتەوە بەرامبەر هەموواری یاسای باری کەسێتی و بەشودانی منداڵان و زوڵم و ستەم بەرامبەر ژنان، لە ڕێگەی کۆنگرەکانیەوە بەردەوام دژی دەسەڵاتی سیاسیی و پیاوسالاری دەوەستایەوە بۆیە تیرۆرکرا. 
 
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: تیرۆرکردنی یەنار محەمەد لە کاتێکی هەستیاردا کە نزیک دەبینەوە لە ٨ی ئادار پەیامێکی سیاسیی لە پشتەوەیە، بۆ پاشەکشەکردن لە بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان، ژنانی چالاکوان تیرۆر دەکەن، ئێمە لە ڕێگەی یاداشتێکەوە داوادەکەین بکوژانی یەنار محەمەد بە سزای خۆیان بگەن، هەروەها ٨ی ئادار تایبەت دەکەین بە یەنار محەمەد، وەک ڕەمزێکی تیرۆرکردن و کپکردنەوەی ژنان. 


"بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان و یەنار محەمەد تێکۆشان دەکەین" 
کەژاڵ عەبدولقادر، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، ئەندامی تۆڕی ٨ی مارس، وتی: بۆ شەرمەزارکردنی تیرۆری ژنە چالاکوانی عێراق یەنار محەمەد دەنگمان هەڵدەبڕین، ژنێک لە کەنەداوە بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان ڕووی لە عێراق کرد، بەڵام لە شارێکی ژنکوژدا لەسەر دەنگهەڵبڕین تیرۆریان کرد، بەردەوام بۆ یەکسانی هەوڵی دەدا، بوێرانە کاری بۆ ژنان دەکرد، لە وڵاتێکی مەزهەبگەرایدا مافی ژنانی بەدەستدەهێنا، تیرۆرکدنی گورزێک بوو لە دەستکەوتەکانی ژنان. 

 

لە کۆتای قسەکانیدا، وتیشی: کوشتنی یەنار محەمەد ئێمە لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستخستنی مافەکانمان سارد ناکاتەوە، بەردەوام و درێژەدەری خەباتی یەنار محەمەد دەبین، بەگژ کوشتنەکانی ژناندا دەچینەوە ومافەکانمان بەدەستدەهێنین.