کۆیە بۆردوومان کراو کەسێک بریندارە
بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کامپی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، بەپێی زانیارییەکان کەسێک بریندارەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
شیا کۆیی
کۆیە-لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بەردەوامی جەنگی نێوانیان و فراوان بوونی جەنگەکە بۆ وڵاتاکانی دراوسێ و کەنداو، لەماوەی چوار ڕۆژدا دەیان درۆن و موشەک بەب یانووی هەبوونی بنکەکانی ئەمریکا، ئاڕاستەی باشووری کوردستان کراون، هەرچەندە زۆرینەی درۆن و موشەکەکان دەخرێنە خوارەوە، پێش بە ئامانج گرتنیان دەتەقێندرێنەوە، بەڵام زیانی ماددیان لەدوای خۆیان بەجێهێشتووە.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کامپی دیموکرات لە شاری کۆیە کە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا نیشتەجێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە نەخۆشخانەی شەهید خالید، کەسێک بریندارەو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.