لە سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرا

لە شاری سلێمانی، سەرجەم توێژەکان بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمەکانی"سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری بوون.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، لەلایەن هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرجەم توێژەکان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و دەربڕینی هاوبەشبوونیان لەگەڵ بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، بە دروشمەکانی" سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوەچوو.

 

یاداشت نامەیەک لە پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشوور  ڕایانگەیاند : وەک لای هەمومان ڕوونە خوشکو براکانمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، لە ژێر هەرەشەی کوشتن و ڕوبەرووبوونەوەی چری هیزەکانی سوپای ئێران وسوپای سوریادان، ئێمەی ژننان کە بروامان بە فکری ئازادیخوازی و طزگاری گەلەکەمان هەیە،پشتگیری و هاوسۆزی لە هاوزمان وهاوڵاتیانی خۆمان دەکەین و بە گشتی دژی هەموو دیاردەیەکی کوشتن و سەرکوت کردن و پیشەلکردنی ،مافەکانی مرۆڤین، ئەو پیشێلکاریە لە رووی ئابووری یاخود سیاسی یاخود کۆمەڵایەتییەوە بێت، هاوڵاتیانی ئێمە لە ئێران و سوریا لە ژێر زەبری توندوتریژی هەردوو رژێمی سورەیا و  ئێراندان و بە هۆی ئەو ناکۆکیە نێو دەوڵەتییەی کە دەوری داون و هێزو زەبری خۆیان بەسەر نەتەوەی کوردا بەتاڵ دەکەنەوە، ژنان و هاوڵاتیانی ئێمە لەو دوو جێگایەدا داوای مافی خۆیان دەکەن و لەوە زیاتر داوای هیچیان نەکردووە  بەڵام بە داخەوە لە لایەن ئەو دوو ڕژێمەوە بە توندی رووبەرووی داخوازییەکانیان دەبنەوە، ئێمە لێرەدا دەمانوێت باس لە ڕۆڵی ژنان بکەین لە هەردوو بەشی کوردستاندا و ژنان ڕۆڵی بەرچاویان دیوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستاندا و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ژنان لە ژێر ئەشکەنجەو زوڵم و ستەمدای هەردوو داگیرکەراندان بۆییە ئێمە وەک پلاتفۆرمی ژنانی کورد لە باشوور پشتگیری لە هاوزمان و هاورەگەزەکانی خۆمان دەکەین لە ڕۆهەلات و ڕۆژئاوای کوردستان و بە توندی مەحکومی ئەو توندوتیتژیانە دەکەین کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان دەکرێت دیارە وەک ئاگادارن لە ڕۆژهەڵات تەنانەت چەکی قورسیش بەکار هاتووە کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا رێگە پێنەدراوە بۆیە ئێمە دەنگی خۆمان دەکەینە  پاڵ هاوزمانەکانمان لە ڕۆژهەڵات و ئێمە وەک ژنان دژی هەموو دەنگێکی داگیرکاری و توندوتیژین.

 

د جەعفەر عەلی ڕاگەیاندەاوی خەڵکی سلیمانی خوێندەوەو وتی : لە کاتێێکدا جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە کاتی گۆرانکاری نوێدایە ڕۆژئاوای نیشتیمان لەتەک لە گۆرنانی تیرۆرستانی داعش ١٥ سالە ئەزموونێکی ناوازەی حکومرانی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرێوە دەبات و دوای کەوتی ئەسەدون هاتنی جۆلانی حکومرانی کوردی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووون  کە هەموو پیكهاتەکان لە سوریادا پێکەوە بژین و بەردەوام کاریان بۆ کردووەو رێککەوتنی ئاداری ٢٠٢٥ نمونەی ئەم راستیەن بەڵام دەسەڵاتەکەی جۆلانی بە هاندانی دەەوڵەتی تورکیا بەردەوام رێگری کردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو چەند رۆژێکە هێرش و پەلامار بۆ هەردوو گەرەکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود دەستری پێ کردووە بێ گوێدانە هیچ یاساو بنەمایەک و خەڵکژی سڤیل دەکەنە ئامانج و سوکایەتی و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت، ئێمە داوا دەکەین کە شەر بوەستێت و هەموو پێکهاتەکان هەست بە ئازادی و ئاسودەی بکەن.

 

عوسمان سێدەری پێشمەرگەی دێرین و بە ناوی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وتی : بۆ یەک ریزی نەتەوەی و رووبوەروو بوونەوەی سوپای نوێی سوریا بۆ سەر هاولاتیانی سڤیلی کوردستان و لە پەرەسەندی زۆر مەترسیداری چەکداری  و بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر گەرەکە کوردییەکان و بە بێ جیاوازی ژن و مناڵ و پیر بۆردومان دەکرێت و زەرورە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتۆتەوو ئێمە وەک ئەندامانی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێەرینەکان سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین و داوا دەکەین کە هێڕشەکان بوەست و بگەرێنەوە سەر مێزی گفتووفگۆ و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هەوڵەکانیان بەگەر بخەن بۆ راگرتنی ئەو لەشکرکێشییە.

 

شێرکۆ جەودەت ئەندامی کەنەکە وتی : سوپاسی ئەو هەوڵوێستە نەتەوەییە دەکەین و باکورو باشور رۆژهەڵات یەک وڵاتەو هێرشەکان تا دێت بەردەوام دەبێت و لە چوار مانگی ڕابردوودا حکومەتی شام هێرشی زۆری بۆ ناوچە کوردییەکان ئەنجام داوەو لە سێ شەمەشەوە بە هەمان شێوە هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەستی پێ کردۆتەوەو ئەم هێرشانە دوای دانیشتی و دانوستان دێت بۆ تێکەڵ کردنی هێزەکان و حکومەتی سوریا بە هەمان ئەقڵیەتی حکومەتی بەعس بیر دەکاتەوە کورد سەری بۆ داعش دانەنەواندو لە ئێستاشدا سەر بۆ کەس نەوی ناکات و لەبەر بەرژەوەندی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەکان رەوای بە هێرشەکان دەدەن بۆ سەر گەلەکەمان و پیویستە رێگری لە حکومەتی سوریا بکرێت کە هێرش بکاتە سەر گەلەکەمان

 

بێریڤان ئیسماعیل بەشداری لە خۆپیشاندانەکانیان کردو وتی : لە هەر جێگایەکی کوردستان کە رووبەرووی نارەحەتی ببێتەوە و گەلی کورد لە هەرجێیەک هەبێت پێکەوە دژی داگیرکەر دەبن و رووبەروویان دەبنەوە ئەو بەرخۆدانەی کە دەکرێت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی باشووریش بە هەمانشیوە پشتیوانیان و ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە چی هێرشەکان زۆرتر بێت یەکگرتووی گەلی کورد زیاتر دەبێت و رووبەروویان دەبنەوە و من ئەوەی پێم بکرێت بەردەوام پشتیوانیان دەبین و گەلی باشوور بە مۆراڵێکی بەرزەوە بەشداری چالاکییەکان دەکەن.

 

کنێر عەبدوڵا نووسەر : ئەمرۆ وەک ئەرکێکی نیشتیمانی مرۆڤی ئەخلاقی ئەم خۆپیشاندانەمان رێکخستووە بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دژی ئەو توندوتیژی و کوشتن  و نادادوەریەی بە دەسەڵاتی شەع بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دەدات و ئەمە دژی نەتەوەی کوردە کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داوە کە مافەکانیان بەدەست بێنێت و  مەزڵوم عەبدی واژووی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکسانی کرد لە رێککەوتنامەکە و بەڵام شەرع بە پێچەوانەوە کار دەکات بۆ لەناوبردنی ئاشتی و یەکسانی نەتەوەکان لە سەریادا .