یەپەژە: پرسەکە یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانەکەش بەردەوامە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" دووپاتیکردەوە، کە ئەو چالاکییە گیانفیداییە و ئۆپەراسیۆنە خۆبەختکەرانەی لە چوارچێوەی ئەو بەرخۆدانەدا لە شێخ مەقسود ئەنجام دەدرێن، خەریکە داستانی نوێ دەنووسن، پرسەکه یەکێکە لە سەرکەوتنی مرۆڤایەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کۆمەڵکوژییەکان، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەب ئۆپەراسیۆنی ئامانجداریان لە دژی جیهادییەکانی هەتەشە ئەنجامدا، کە هەوڵی کۆمەڵکوژییان لە دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود دەدا.

 

لە بەرامبەردا یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" ڕایگەیاند، کە شەپۆلێکی ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدان لە دژی داعش و حکومەتی کاتی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب بەردەوامە، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی ئامانجداریان ئەنجامدا کە زیانێکی زۆریان بەسەر چەتەکاندا گەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانە کە هاوڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە ١٠ی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە، ستایشی ئەو گیانفیداییەیان کردووە کە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسود نمایشیان کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە بە شوێن پێی شەهیدان ئارین میرکان، ئەڤیستا خابور، و بریتان، لاپەڕەی نوێ لە مێژووی بەرخۆدان دەنووسن.

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، دەیان شەهیدی هاوچەرخ لە بەرامبەر عەقڵیەتی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە، ئەمڕۆش زانیارییەکانی مەیدان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم شەپۆلە قوربانیدانانە لە بەرخۆدانی حەلەب دووبارە دەبێتەوە، زۆرێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە قوربانیدانی گەورە ڕووبەڕووی چەتەکانی داگیرکەر بوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو شەهیدانەی ئۆپەراسیۆنی شەهیدکردنیان لە دژی جیهادییەکانی هەتەشە ئەنجامداوە، تەنها ناوەکانیان ناسراوە، ئەوانیش: دڵبرین، فراشین، دەنیز، ڕۆژبین، هاوار.

 

یەپەژە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیاندا دووپاتیان کردەوە، کە ئەمە پرسێکە بۆ سەرکەوتنی مرۆڤایەتی، تا قوربانیدان لەم گەلە وەک دڵبرین، فراشین، دەنیز، ڕۆژبین، هاوار هەبێت، سەرکەوتن هەمیشە بۆ گەلەکەمان دەبێت.