لە سلێمانی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرا
لە شاری سلێمانی، سەرجەم توێژەکان بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دروشمەکانی"سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری بوون.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، لەلایەن هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرجەم توێژەکان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و دەربڕینی هاوبەشبوونیان لەگەڵ بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە، بە دروشمەکانی" سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بێ سەلماندنی مافەکانی کورد بونی نابێت، بژی بەرخۆدانی ئەشرەفیە، کورد سەردەکەوێت" ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوەچوو.
یاداشتنامەیەک لە پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەی ژنانی کورد لە باشوور ڕایانگەیاند : وەک لای هەموومان ڕوونە خوشک و براکانمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، لە ژێر هەرەشەی کوشتن و ڕوبەرووبوونەوەی چری هێزەکانی سوپای ئێران وسوپای سووریادان، ئێمەی ژنان کە بڕوامان بە فکری ئازادیخوازی و ڕزگاری گەلەکەمان هەیە، پشتگیری و هاوسۆزی لە هاوزمان وهاوڵاتیانی خۆمان دەکەین و بە گشتی دژی هەموو دیاردەیەکی کوشتن و سەرکوت کردن و پێشێلکردنی، مافەکانی مرۆڤین، ئەو پیشێلکاریە لە رووی ئابووری یاخود سیاسی یاخود کۆمەڵایەتییەوە بێت، هاوڵاتیانی ئێمە لە ئێران و سووریا لە ژێر زەبری توندوتریژی هەردوو رژێمی سووریا و ئێراندان و بەهۆی ئەو ناکۆکیە نێودەوڵەتییەی کە دەوری داون و هێزو زەبری خۆیان بەسەر نەتەوەی کوردا بەتاڵ دەکەنەوە، ژنان و هاوڵاتیانی ئێمە لەو دوو جێگایەدا داوای مافی خۆیان دەکەن و لەوە زیاتر داوای هیچیان نەکردووە، بەڵام بە داخەوە لە لایەن ئەو دوو ڕژێمەوە بە توندی رووبەرووی داخوازییەکانیان دەبنەوە، ئێمە لێرەدا دەمانوێت باس لە ڕۆڵی ژنان بکەین لە هەردوو بەشی کوردستاندا و ژنان ڕۆڵی بەرچاویان دیوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستاندا و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری ژنان لە ژێر ئەشکەنجەو زوڵم و ستەمدای هەردوو داگیرکەراندان بۆییە ئێمە وەک پلاتفۆرمی ژنانی کورد لە باشوور پشتگیری لە هاوزمان و هاورەگەزەکانی خۆمان دەکەین لە ڕۆهەلات و ڕۆژئاوای کوردستان و بە توندی ئیدانەی ئەو توندوتیتژیانە دەکەین کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان دەکرێت دیارە وەک ئاگادارن لە ڕۆژهەڵات تەنانەت چەکی قورسیش بەکار هاتووە کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا رێگە پێنەدراوە بۆیە ئێمە دەنگی خۆمان دەکەینە پاڵ هاوزمانەکانمان لە ڕۆژهەڵات و ئێمە وەک ژنان دژی هەموو دەنگێکی داگیرکاری و توندوتیژین.
د جەعفەر عەلی ڕاگەیاندەاوی خەڵکی سلێمانی خوێندەوەو وتی : لە کاتێێکدا جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە کاتی گۆرانکاری نوێدایە ڕۆژئاوای نیشتیمان لەتەک لە گۆرنانی تیرۆرستانی داعش ١٥ ساڵە ئەزموونێکی ناوازەی دەسەڵاتداری لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرێوە دەبات و دوای کەوتی ئەسەدو هاتنی جۆلانی حکومرانی کوردی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووون کە هەموو پێكهاتەکان لە سووریادا پێکەوە بژین و بەردەوام کاریان بۆ کردووەو رێککەوتنی ئاداری ٢٠٢٥ نموونەی ئەم راستیەن ، بەڵام دەسەڵاتەکەی جۆلانی بە هاندانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام رێگری کردووە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو چەند رۆژێکە هێرش و پەلامار بۆ هەردوو گەرەکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود دەستی پێکردووە بێ گوێدانە هیچ یاساو بنەمایەک و خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت، ئێمە داوا دەکەین کە شەر بوەستێت و هەموو پێکهاتەکان هەست بە ئازادی و ئاسودەیی بکەن.
عوسمان سێدەری، پێشمەرگەی دێرین و بە ناوی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وتی : بۆ یەک ریزی نەتەوەی و ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای نوێی سووریا بۆ سەر هاولاتیانی مەدەنی کوردستان و لە پەرەسەندنی زۆر مەترسیداری چەکداری و بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر گەرەکە کوردییەکان و بە بێ جیاوازی ژن و مناڵ و پیر بۆردوومان دەکرێن و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتۆتەوەو ئێمە وەک ئەندامانی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێەرینەکان سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین و داوا دەکەین کە هێڕشەکان بوەست و بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوفگۆ و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هەوڵەکانیان بەگەر بخەن بۆ راگرتنی ئەو لەشکرکێشییە.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی کەنەکە وتی: سوپاسی ئەو هەوڵوێستە نەتەوەییە دەکەین و باکوورو باشوور رۆژهەڵات یەک وڵاتەو هێرشەکان تا دێت بەردەوام دەبێت و لە چوار مانگی ڕابردوودا حکومەتی شام هێرشی زۆری بۆ ناوچە کوردییەکان ئەنجام داوەو لە سێ شەممەوە بە هەمانشێوە هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەستی پێکردۆتەوەو ئەم هێرشانە دوای دانیشت و دانوستان دێت بۆ تێکەڵ کردنی هێزەکان و حکومەتی سووریا بە هەمان ئەقڵیەتی حکومەتی بەعس بیر دەکاتەوە، کورد سەری بۆ داعش دانەنەواندو لە ئێستاشدا سەر بۆ کەس نەوی ناکات، لەبەر بەرژەوەندی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەکان رەوای بە هێرشەکان دەدەن بۆ سەر گەلەکەمان و پێویستە رێگری لە حکومەتی سووریا بکرێت کە هێرش نەکاتە سەر گەلەکەمان.
بێریڤان ئیسماعیل بەشداری لە خۆپیشاندانەکانیان کردو وتی: لە هەر جێگایەکی کوردستان کە رووبەرووی نارەحەتی ببێتەوە و گەلی کورد لە هەرجێیەک هەبێت پێکەوە دژی داگیرکەر دەبن و رووبەروویان دەبنەوە، ئەو بەرخۆدانەی کە دەکرێت لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و گەلی باشووریش بەهەمانشیوە پشتیوانیان و ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە چەند هێرشەکان زۆرتر بێت یەکگرتوویی گەلی کورد زیاتر دەبێت و رووبەروویان دەبنەوە، من ئەوەی پێم بکرێت بەردەوام پشتیوانیان دەبم و گەلی باشوور بە مۆراڵێکی بەرزەوە بەشداری چالاکییەکان دەکەن.
کنێر عەبدوڵا، نووسەر: ئەمڕۆ وەک ئەرکێکی نیشتیمانی مرۆڤی ئەخلاقی ئەم خۆپیشاندانەمان رێکخستووە بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دژی ئەو توندوتیژی و کوشتن و نادادوەریەی بە دەسەڵاتی شەرع بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دەدات و ئەمە دژی نەتەوەی کوردە کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داوە کە مافەکان بەدەستبهێنێت و مەزڵوم عەبدی واژووی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکسانی کرد لە رێککەوتنامەکە، بەڵام شەرع بە پێچەوانەوە کار دەکات بۆ لەناوبردنی ئاشتی و یەکسانی نەتەوەکان.