پەرەسەندنی سەربازی هەڕەشە لە هاوڵاتیان و دامەزراوە تەندروستییەکان لە حەلەب دەکات؛ داوای ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بەپەلە دەکات
سیستەمی تەندروستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەندیکای پارێزەران و ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە جزیرە، بەردەوامی هەڵکشانی سەربازی و بەئامانجکردنی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پزیشکییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان شەرمەزار کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و تەندروستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردۆتەوە، کە ئەو هێرشانەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە حەلەب دەکەنە ئامانج، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت و دەگاتە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، داواشیان کرد دەستبەجێ هەنگاو بنرێت بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و کردنەوەی ڕێڕەوی پارێزراو.
سیستەمی تەندروستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٠ی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی دا لە کاردانەوەی مرۆیی و تەندروستی جددی کە لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازی بەردەوام، بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پزیشکییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب سەرهەڵدەدات.
جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن و دەگەنە تاوانی جەنگ و مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دروستکردووە و پێشبینی کارەساتێکی بەرفراوان دەکەن.
ئاماژە بەوە کراوە، کە بەردەوامی هێرشەکان کارمەندانی پزیشکی و ئۆتۆمئێلی فریاگوزاری دەخاتە مەترسییەوە لەکاتێکدا ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ دەکەن و ڕێگری لە دابینکردنی چاودێری تەندروستی پێویست دەکەن، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و کردنەوەی ڕێڕەوی پارێزراو بۆ گەیاندنی پێداویستییە پزیشکییەکان و چۆڵکردنی بریندارەکان، هەروەها دەنگی مرۆڤایەتی بێدەنگ نابێت، هاوڵاتیانی مەدەنی تەنها نین لە بەرەنگاربوونەوەی ئامێری جەنگ.
ڕوونیکردەوە، کە هێرشەکان بۆ سەر ئەو گەڕەکانە پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای ڕێککەوتننامەی ۱۰ی ئادارە کە لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کرا، کە مەرجی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەرتاسەری سووریای تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی کاتی سووریا لە ڕێڕەوی دیالۆگی سیاسییەوە گۆڕاوە بۆ بەکارهێنانی هێزی زیادەڕۆیی و چەکی قورس لەدژی هاوڵاتی مەدەنیی بێ چەک، ئەمەش وەک بێبایەخکردنی ئاشکرا بۆ مافەکانی مرۆڤ و لە وەڵامی کارنامە دەرەکییەکان بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەل و تێکدانی ئەو دەستکەوتانەی لەڕێگەی قوربانیدانی بێئەندازە لە شەڕی دژی تیرۆردا بەدەستیان هێناوە.
دووپاتیکردەوە، کە بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان وایکردووە زۆربەیان نەتوانن کاربکەن، هاوکاتە لەگەڵ گەمارۆیەکی خنکێنەر کە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات و ڕێگری لە کاری گروپەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی تەواوەتی پێداویستییە پزیشکییە سەرەکییەکان، هۆشداری دراوە کە ئەم دۆخە مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی هەیە بەتایبەتی ژنان و منداڵان و بەتەمەتنەکان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان زیاد دەکات بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی ئابووری و نەبوونی چاودێری تەندروستی سەرەتایی.
سیستەمی تەندروستی ڕووداوەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی بە تاوانێکی جەنگی تەواو زانی، حکومەتی کاتی و هێزە پشتیوانەکانی بە تەواوی بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکان و کاردانەوەکانیان لەسەر سەقامگیری مرۆیی و تەندروستی ناوچەکە زانی، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکان کراوە، ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی سەربازی و لێپرسینەوە لە بەرپرسان، هەروەها داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، بەتایبەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و پزیشکانی بێ سنوور، ڕێڕەوی مرۆیی پارێزراو بۆ گەیاندنی پێداویستییە پزیشکییەکان و چۆڵکردنی بریندارەکان دابمەزرێنن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بەردەوامی پەرەسەندنی سەربازی و بە ئامانجگرتنی گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر مافی ژیان و پێشێلکردنی سیستماتیکی بەها مرۆییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت، هۆشداریشی داوە کە بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم تاوانانە یەکسانە بە هاوبەشی و هاندەری بێ سزایە، ڕێکخراوەکە هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دووپات کردەوە، دەنگی مرۆڤایەتی لەبەردەم ئامڕازی شەڕدا ئامادەیی دەمێنێتەوە، هەروەها ناتوانرێت مافی گەلان بۆ چاودێری تەندروستی و شکۆمەندی بە زۆر لێبسەندرێتەوە.
"هێرش بۆ سەر حەلەب تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە"
سەندیکای پارێزەران و ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە جزیرە ١٠ی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و بە توندی شەرمەزاری هێرشە دووبارە و سیستماتیکەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و بەنی زەیدیان کرد، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان دروست دەکەن و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنن.
ڕوونیکردەوە، کە ئەم پێشێلکاریانە پێچەوانەی ماددەی هاوبەشی سێیەمی چوار ڕێککەوتننامەی ژنێڤی ساڵی ١٩٤٩ و ماددەی ٥۱ی پرۆتۆکۆلی زیادەی یەکەمی ساڵی ١٩٧٧ کە بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی یان کردنیان بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە قەدەغە دەکات، هەروەها لەناوبردنی خوێندنگە و نەخۆشخانە و ژێرخانی مەدەنی پێشێلکردنی ماددەی ٢٥ی پەیڕەوی لاهای ساڵی ١٩٠٧ پێکدەهێنێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی ساڵی ١٩٩٨ بە تاوانی جەنگ دادەنرێت، بەم شێوەیەش گەرەنتی لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەو کەسانە دەکات کە پەیوەندییان بەو بابەتە هەیە.
یەکێتی و ئەنجومەنەکە دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارێتی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی ڕێکخستنی گشتی لە ئەستۆدایە و بە ئامانجگرتنیان یان مامەڵەکردنیان وەک هێزێکی سەربازی هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی مەدەنی پێکدەهێنێت، داوایان کرد لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و ڕوون، بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکان و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت، هەروەها داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی خۆی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت و هەنگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان بگرێتەبەر.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، بە دووپاتکردنەوەی هاودەنگی تەواو لەگەڵ دانیشتووانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیە، و بەنی زەید جەختی لەوە کردەوە، کە بەرگریکردن لە مافەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی و گەیشتن بە دادپەروەری ئەرکێکی یاسایی و مرۆیی بێ گفتوگۆیە، یەکێتی و ئەنجومەن بەردەوام دەبن لە هەوڵە یاسایی و مافەکانی مرۆڤ بۆ بەڵگەنامەکردنی تاوانەکان و دادگاییکردنی تاوانباران تا ئەو کاتەی ئارامی و ئاسایش بۆ ئەو گەڕەکانە دەگەڕێتەوە.