بەهۆی بۆردوومان لە دێر حافر منداڵێک گیانی لەدەستداو منداڵێکی دیکەش بریندار بوو

بۆردوومانکردن ماڵێکی لە دێر حافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردە ئامانج، منداڵێکی کچی تەمەن ١٠ ساڵ کوژرا و منداڵێکی کچی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

چەکدارانی هەتەشە بەردەوامن لە هیرشی سەربازی بە مووشەک بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانی ناوچەکەیان کردە ئامانج، ڕێکخراوە ناوخۆییەکان هۆشداری دەدەن لە خراپتربوونی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

لە ۱٠ی کانوونی دووەم، بۆردوومانەکانی هەتەشە ماڵێکی شاری دێر حافریان کردە ئامانج و منداڵێکی کچی تەمەن ۱۰ ساڵ کوژرا و منداڵێکی کچێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

 

هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆردوومانەکە بووە هۆی پچڕانی تەواوەتی کارەبا، دوای ئەوەی چەند گوللـەک لە وێستگەی سەرەکی کارەبا کەوتووە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا خیهادیەکانی هەتەشە کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی سووریا دەکات، بە تەواوی بەرپرسیارێتی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە پێویستەکانی خستووەتە ئەستۆ.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ پێکدەهێنن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە.