١٠٠٠ڕۆژ کارەسات... سودان لە نێوان یادەوەری ململانێ و ئیرادەی ئاشتی

مەریەم حامد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "کیان"

ململانێی سودان، کە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، هەزار ڕۆژ لە وێرانکاریی بەردەوامی تەواو کردووە، هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش بۆ ڕاگرتنی یان کەمکردنەوەی دڕندەیی و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی نییە.

 

ئەو هەزار ڕۆژە بە زەبری قورسەوە بەسەر خەڵکی سوداندا تێپەڕی، کوشتن و ئاوارەیی و برسێتی و لەناوبردنی تەواوەتی بناغەکانی ژیانیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، کە ئەمەش یەکێکە لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکان لە مێژووی هاوچەرخ ئەو وڵاتەدا.

 

شەڕ بووەتە ڕاستییەکی ڕۆژانە کە مرۆڤەکان لەیەکتر دادەبڕێنێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی ڕاستی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتنەکە یان مرۆڤایەتی بخاتە پێشەوەی پێداویستییەکان.

 

بەڵام بەرپرسیارێتی ئێمە وەک گەلی سودان ئەوەیە کە نەهێڵین ڕۆژێک بەبێ هەڵوێستێکی ڕوون و ئیرادەیەکی پێکەوەیی تێپەڕێت بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە نەفرەتییە بە هەموو ئامرازێکی کۆمەڵایەتی ئاشتیانە، سەرەتا لە وەستاندنی شەڕ و دواتر دڵنیابوون لەوەی کە هاوکارییەکان بگاتە ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە لە ژێر ئاگری شەڕدا گیریان خواردووە.

 

سودان ناتوانێت لەم دۆخە سەختە دەربچێت بەبێ پێداچوونەوەی ڕاستی و هەمەلایەنە، نەک تەنها لە ڕەوتی مێژوویی ئەو سیاسەتانەی کە بوونە هۆی شەڕەکە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی خودی سیاسەت:

ئامانجەکانی چین؟

خزمەت بە کێ دەکەیت؟

چۆن لە ڕاستیدا پراکتیزە دەکرێت؟

 

کاریگەری هەزار ڕۆژەی شەڕ لەسەر ژنانی سودان!، لە کاتێکدا شەڕەکە کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەبوو، ژنان زۆرترین باجیان داوە.

 

هەزار ڕۆژ ئازاری کەڵەکەبوو، لە کاتێکدا ژنان ڕووبەڕووی ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵ و نائاسایشی خۆراک و نەبوونی چاودێری تەندروستی و هەڵگرتنی بارگرانییەکانی خێزان بوونەتەوە لە نێوان داڕمانی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکان.

 

لە ناوچە جێناکۆکەکان ژنان تووشی کەمی خۆراک و ئاو و نەبوونی چاودێری تەندروستی بوون و لێکەوتەی ڕۆژانەی شەڕیان لە ژینگەیەکی نائارامدا هەڵگرتووە.

 

لە وڵاتە پەنابەرەکانی وەک میسر، تەشاد، ئۆغەندا، لیبیا، چیرۆکی ئازارەکان دووبارە دەکرانەوە، چونکە ژنان و منداڵان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەتەوە، کە هەندێکیان بیابان و شاخەکانیان دەبڕی بۆ ئەوەی بژین، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی هەڵاتن لە شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها منداڵان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە کامپەکانی پەنابەران، لە دیمەنێکدا کە قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییە دەردەخات کە لەگەڵ بەردەوامی شەڕەکەدا خراپتر دەبێت.

 

بەردەوامی ململانێکان تەنها بە مانای فراوانکردنی بۆشایی ئازارەکان و قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و زیادکردنی بارگرانییەکانە لەسەر ژنان، کە لە تاریکترین بارودۆخدا بارگران ماونەتەوە و پاراستن و خەمخۆری لە ئەستۆ دەگرن.

 

''لە یادەوەرییەوە بۆ کردار: بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەرانە''

هەر باسێک سەبارەت بە داهاتووی سودان ناتوانێ ڕاستی بێت بەبێ ئەوەی پێداویستی لە پرسەکانی گرووپە هەرە لاوازەکان بدرێت، بەتایبەتی ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، و نەخۆشەکان، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. ناکرێ ئاشتی ڕاستەقینە لەسەر پشتگوێخستنی ئازارەکان بنیات بنرێت، نە لەسەر بەرهەمهێنانەوەی هەمان ئەو گێڕانەوەیانەی کە نەیانتوانیوە وڵات ڕزگار بکەن.

 

هەر باسێک سەبارەت بە داهاتووی سودان ناتوانێ ڕاستی بێت بەبێ ئەوەی چارەسەری کێشە و پێداویستی هەندێک لە گروپەکان بکرێت، بەتایبەتی ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان،  نەخۆشەکان، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بۆیە ناکرێ ئاشتی ڕاستەقینە لەسەر پشتگوێخستنی ئازارەکان بونیاد بنرێت، هەروەها نە لەسەر بەرهەمهێنانەوەی هەمان ئەو گێڕانەوەیانەی کە نەیانتوانی وڵات ڕزگار بکەن.

 

ئێمە پێویستمان بە یادەوەرییەکی نەتەوەیی هەیە کە لە ڕابردوو فێربێت، نەک بۆ شکۆمەندکردنی ئازار، بەڵکو بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی، هەروەها  پێویستمان بە وتارێکی نوێ هەیە کە لە لۆژیکی کردار و کاردانەوە تێپەڕێت و لە مرۆڤایەتی هاوبەشمانەوە سەرچاوەی گرتبێت، هەروەها لەو باوەڕە کە شەڕ حەتمی نییە، و ئاشتی هەڵبژاردنێکە کە دەبێت دروستی بکەین و بەرگری لێبکەین.

 

ئێمە پێویستمان بە یادەوەرییەکی نەتەوەیی هەیە کە لە ڕابردوو فێربێت، نەک بۆ شکۆمەندکردنی ئازار، بەڵکو بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی، هەروەها پێویستمان بە گێڕانەوەیەکی نوێ هەیە کە لە لۆژیکی کردار و کاردانەوە تێپەڕێت و لە مرۆڤایەتی هاوبەشمانەوە سەرهەڵبدات، لەو باوەڕەدابن کە شەڕ بەردەوام نابێت، چونکە ئاشتی هەڵبژاردنێکە کە دەبێت دروستی بکەین و بیپارێزین.

 

ئەو ئاشتییەی ئێمە دەمانەوێت ئاشتییەکی دادپەروەر و لێبوردە و بەردەوامە، ئاشتییەک کە ژنان لە دڵی دروستکردنی خۆیدا دادەنێت نەک لە لای خۆیەوە، هەروەها ژنان تەنها قوربانی شەڕ نین، ئەوان ئاشتیخوازن، پارێزەری یادەوەرین و دەتوانن داهاتوویەکی جیاواز بونیاد بنێن.

 

دوای هەزار ڕۆژ لە کارەساتەکە، پرسیارەکە بۆ هەموومان کراوە دەمێنێتەوە: ئایا تەنها باسی ئازارەکان دەکەین یان ئازایەتیمان دەبێت کە پێکەوە کار بکەین و یەکتر قبوڵ بکەین و نەتەوەیەکی شایستەی گەلی سودان بونیاد بنێن؟، سودان شایەنی ئاشتییە، هەروەها ژنانی سودان شایەنی ئەوەن ژیانێکی دوور لە شەڕ و ژیانێکی ئاسایش و کەرامەت بژین.