لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئەرکی خۆیان گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی کولتووری و زانستی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ" ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٦٨ ڕۆژنامەنووس لەسەر ئەرکی خۆیان کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
یونسکۆ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژنامەنووسان ئاماژەیان بەوە کرد کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا گیانیان لەدەستداوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە.
یونسکۆ ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتانەی کە شەڕی سەختیان تێدایە، بە ڕێژەی زیاتر لە ٦٠% زیادی کردووە.
"خەباتکارانی ڕاگەیاندن بپارێزن"
یونسکۆ ڕایگەیاندووە کە ڕۆژنامەنووسانی ناوچە جەنگییەکان هەوڵدەدەن لە بارودۆخی مەترسیداردا هەواڵ دروست بکەن بە مەبەستی ڕاپۆرتکردنی زانیاریی متمانەدار.
ئۆدری ئازولای، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکە وتی: کوشتنی ڕۆژنامەنووسان "قبووڵکراو نییە" داوا لە هەموو وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکەین بەپێی یاسا کارمەندانی ڕاگەیاندن بپارێزن و لەم بابەتەدا هەنگاو بنێن.