لە قامیشلۆ بۆ ڕۆژی زمانی کوردی ڕێپێوان کرا
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی، کۆمەڵەی زمانی کوردی لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخست.

قامیشلۆ
بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی، ئیدارەی خوێندنگەی قامیشلۆ، یەکێتی مامۆستایان و دامەزراوەی زمانی کوردی بە دروشمی "پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی ڕەوا و بنەڕەتییە" و بە بەشداری هەزاران مامۆستا و خوێندکار، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە ئەکاشەوە دەستیپێکرد و تا یاریگای حیسەم کیچۆ بەردەوام بوو.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە نووسراوی "زمانی کوردی ناسنامەی ئێمەیە"، "هەموو پیتێکی زمانی کوردی هەڵگری مێژوو و شارستانیەت" و "ژیان بە بێ زمان نییە" هەڵگیرا.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، سیلڤا شێخی بە ناوی ئیدارەی خوێندنگەی قامیشلۆ لێدوانێکی دا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە گەورەترین دەستکەوتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێکردنی پەروەردەیە بە زمانی دایکی، دەبێت ئەم دەستکەوتە پارێزراو بێت.
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشم کۆتایی هات.